10 سالا دێ رووخسارێ ته گه‌نجتر كت
وشه:
له زۆرێك له وڵاتانی دنیا به تایبه‌تی لای خانمان زه‌یتی گوێز هیند به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو به‌كارده‌هێنرێت، به‌هۆی سووده زۆره‌كانی به‌تایبه‌ت بۆ پێست و ڕووخسار، به‌گشتیش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ زۆر پێویست و گرنگه، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌كاری بهێنن، ئه‌وا پێستی ڕووخسارتان 10 ساڵ گه‌نجتر ده‌رده‌خات و پیربوون به ته‌واوی دوا ده‌خات.
شێوازه‌كانی به‌كارهێنانی زه‌یتی گوێز هیند جۆراوجۆرن و له زۆر پێكهاته‌یه‌ش بوونی هه‌یه كه به‌رده‌وام به‌كاری ده‌هێنین و بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
كرێمی ڕیش تاشین، زه‌یتی گوێز هیند جێگره‌وه‌یه‌كی سروشتییه و ڕێژه‌یه‌كی زۆری له كرێمی ڕیش تاشین به‌كارده‌هێنرێ، ده‌توانرێ بهجیایش بۆ ڕیش تاشین سوود له زه‌یتی گوێز هیند وه‌ربگرن، چونكه كرێمی ڕیش تاشین ماده‌ی كیمیایی تریشی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كرێ و زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام به‌كارهێنانی زه‌یتی گوێز هیند به ته‌نیا ده‌بێته هۆی نه‌رمكردنه‌وه‌ی پێست و شێداركردن و پاككردنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له كاتی ڕیش تاشین دا.
دووه‌م: چاره‌سه‌ری ئازاری ده‌ولی ده‌كات، ده‌ولی نه‌خۆشییه‌كه و زۆر له خه‌ڵكی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕێك زه‌یتی گوێز هیند بكه‌یته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی تووشی ده‌والی بووه و گرفت له خوێنبه‌ره‌كانی دروست بووه، ئه‌وا ئازاره‌كه‌ی نامێنێ و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتیش بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: پێست پاك و سپی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه به زه‌یتی گوێز هیند به‌نه‌رمی مه‌ساجی ڕووخسار یان هه‌ر به‌شێكی تری پێستت بكه‌یت، ئه‌وا به ته‌واوی سپی ده‌كاته‌وه و به پاكی ده‌یهێڵێته‌وه.
چواره‌م: بۆ میكیاج لێ كردنه‌وه سوودبه‌خشه، ئه‌گه‌ر میكیاج به زه‌یتی گوێز هیند پاك بكه‌نه‌وه و به‌ر له خه‌وتن زه‌یتی گوێز هیند له ڕووخسارتان بده‌ن و یان له برژانگی چاوه‌كانتان بده‌ن، ئه‌وا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی برژانگ و ڕێگه له هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌گرێ، هه‌موو زیانه‌كانیش میكیاجیش له‌سه‌ر پێست له‌ناو ده‌بات.
پێنجه‌م: زه‌یتی گوێز هیند پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هێزه و ده‌توانن وه‌ك كرێمێكی ده‌ست پاككردنه‌وه و نه‌رمكه‌ره‌وه به‌كاری بهێنن، به خێرایی كاریگه‌ری دروست ده‌كات و له كرێمه كیمیایییه‌كان سوودی زۆر زیاتره.
سه‌رچاوه/ healthywayoflifee
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی