حوزه‌یران 22, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

 ب شاشى نەشتەرگەریا مێشکى بۆ کەسه‌كى هاته‌ كرن 

 ب شاشى نەشتەرگەریا مێشکى بۆ کەسه‌كى هاته‌ كرن 

رووداو-سلێمانی

بەڕێوەبەرێتی نەخۆشخانەیەکی شاری نایرۆبی پایتەختی کینیا سزای چەند پزیشک و پەرستارتێکی دا، دوای ئەوەی دەرکەوت بە هەڵە نەشتەرگەرییەکی مێشکیان بۆ کەسێک کردووە کە لە راستیدا بۆ سکئێشەیەکی سادە هاتبووە نەخۆشخانەکە.

یەکێک لە نەخۆشەکان پێویستی بە نەشتەرگەریی مێشک هەبووە بەهۆی کڵۆبوونی خوێن لە مێشکیدا، لە هەمانکاتدا نەخۆشێکی دیکە تەنیا کەمێک سکئێشەیەکی سادەی هەبووە.

گۆڕانی فایلی دوو نەخۆشەکە وەهای کردووە نەشتەرگەریی مێشک بۆ ئەوەیان بکرێ کە تەنیا سکئێشە سادەکەی هەبووە.

پاش چەند کاژێرێک لە نەشتەرگەرییەکی وردی مێشک، دەرکەوت ئەو کەسەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ کراوە، هیچ کڵۆیەک لە مێشکیدا نەبووە.

نەخۆشەکە ئێستا بەرەو باشبوونە و نەخۆشخانەکەش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لە دۆسیەی ئەو هەڵە پزیشکییەدا.

ئەم هەڵەیە دوای چەند هەفتەیەک لەوە هات کە وەزیری تەندروستی وڵاتەکە فەرمانی لێکۆڵینەوەی کرد لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوون دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر خانمان.

لە دۆسیەی نەشتەرگەریە هەڵەکەشدا، هەریەک لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، پزیشکە نەشتەرگەرەکە، پزیشکە بێهۆشکارەکە و پەرستارە بەشداربووەکان دەستگیرکراون.

بەڵام سەندیکای پزیشکانی کینیا رەخنەیان لە دەستگیرکردنی پزیشکەکان گرتووە و گوتوویانە هەڵەکە لەو کەسەیە کە شوناسی دوو نەخۆشەکەی لێ تێکەڵبووە نەک پزیشکەکان.

سەندیکاکە دەڵێ پزیشکانی کینیا بەدەست زۆریی نەخۆش و کەمی پێداویستییەکانەوە دەناڵێنن، بەجۆرێک هەر پزیشکێکی نەشتەرگەر لە کینیا تێکڕا رۆژانە 10-19 نەشتەرگەریی ئەنجامدەدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi