ناسا مه‌زنترين ستێر ديت
وشه:
ده‌زگای بۆشاییگه‌ری ناسای ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ چاودێرانی گه‌ردوونی ئه‌وروپی، دوای گه‌ڕان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ناو گه‌ردووندا به‌هۆی ته‌لیسكۆپی “هه‌بڵ”، گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێی دۆزییه‌وه كه فره‌وانییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “newsweek” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و گه‌له ئه‌ستێره نوێیه ده‌كات كه ده‌زگای ناسا و چاودێرانی گه‌ردوونی ئه‌وروپی دۆزیویانه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌م دوو ده‌زگا گه‌ردوونناسه دوو گه‌له ئه‌ستێره‌ی “بۆمیان” دۆزیوه‌ته‌وه كه ئێسته به گه‌وره‌ترین گه‌له ئه‌ستێره داده‌نرێت، گه‌له ئه‌ستێره‌ی بۆمبی وه‌سفێكه له‌ناو گه‌ردوونناساندا به‌كاردێت و به مانای ئه‌وه دێت كه شوێنێك دوو گه‌له ئه‌ستێره‌ی یان زیاتری تێدا بێت.
ئه‌م جۆره گه‌له ئه‌ستێره بۆمبیانه له‌سه‌ر شێوه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌له ئه‌ستێره كۆ ده‌بنه‌وه به‌هۆی هێزی ڕاكێشانێكی زۆر ده‌كه‌وێته ناویان و تێكه‌ڵ ده‌بن و به‌یه‌ك گه‌له ئه‌ستێره داده‌نرێن، هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌ی ئێسته ئه‌م دوو ده‌زگایه دۆزیویانه‌ته‌وه تێكه‌ڵه‌ی چه‌ندان گه‌له ئه‌ستێره‌یه كه ناویان ناوه “ئیل گۆردۆی”، كه ناوێكی ئیسپانییه به‌ماناكی مه‌زنه‌كه دێت.
ته‌لیسكۆپی هه‌بڵ له‌م ساڵانه‌ی پێشوودا تیره‌ی “ئیل گۆردۆی” دۆزییه‌وه كه به گه‌رمترین و پڕوزه‌ترین گه‌له ئه‌ستێره داده‌نرێت، هه‌روه‌ها به‌شێكی گه‌وره‌ی له‌و گازه گه‌رمه پێكهاتبوو كه به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی چه‌ندا گه‌له ئه‌ستێره دروستبوون كه ئێسته به گه‌وره‌ترین گه‌له ئه‌ستێره داده‌نرێت له گه‌ردووندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی