ئەڤ ماسییە ب دراڤهكى خەیالی هاته فرۆشتن
ZNA- ھەولێر
لەگەڵ ئەوەی گۆشتی ماسی خواردنێکی خۆش و تەندروستە و نرخەکەشی لای خۆمان تارادەیەک گونجاوە , بەڵام مەرج نییە لەھەموو شوێنێک بەم شێوەیە بێت .
لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن ماسییەکی تونە بە بڕی ٣٢٣ ھەزار دۆلار فرۆشرا , ئەمەش پارەیەکی خەیاڵییە بۆ ماسییەک.
کێشی ماسییەکە تەنھا ٤٠٥ کیلۆگرام بوو , بەم شێوەیەش ھەر کیلۆ گۆشتێکی ئەم ماسییە نزیکەی بە ٨٠٠ دۆلار وەستاوە .
ژاپۆنییەکان زۆر ئارەزووی خواردنی ماسی دەکەن بە تایبەتی بۆ ئامادەکردنی خواردنی سوشی.
لەگەڵ ئەمەش ئەمە گرانترین ماسی نەبوو لە جیھان, چونکە لە ساڵی ٢٠١٣ ماسییەکی تونە لە ژاپۆن بە ملیۆنێک و ٣٧٠ ھەزار دۆلار فرۆشرا .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی