مێشک رۆژانە پێتڤى ب دوو لێتهرێن ئاڤێ يه
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی زانستی دەڵێ ئاو یاریدەی باش کارکردنی ئەندامانی جەستە دەدات، بە تایبەت مێشک کە رۆژانە پێویستی بە 2.5-1.5 لیتر ئاوە بۆ ئەوەی توانای یادەوەرەی و سەرنجدانی بە باشی کاربکات.
توێژەرەکان، کە لە پسپۆڕیی مێشکدا کاردەکەن، لە فەرەنساوە بوون و هانی خەڵکییان داوە ئەو سەوزە و میوانە زۆر بخۆن کە بڕێکی زۆر ئاویان تێدایە، وەکوو؛ خەیار، شووتی، تەماتە و کولەکە.
ئاو یاریدەی جەستە دەدات بەشێوەیەکی خێرا رەگەزە خۆراکییەکان بگەیێنێتە خانەکانی مێشک، تاکو بە باشترین شێوە ئەرکەکانی خۆیان رابپەڕێنن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی