بارزانی و وەزیرێ بەرگریێ بریتانیا کۆمبوون
رووداو – هەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مایکڵ فاڵن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە پیرمام کۆبوونەوە. گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکەش پرسی گشتپرسی 25 ی ئەیلوول بووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە 18-9-2017) مایکل فاڵن، وەزیری بەرگریی بەریتانیا و شاندێکی یاوەری دوای سەردانی بەغدا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.
دواتر شاندەکە لە پیرمام لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کە تێیدا کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو.
بڕیارە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوی فەرمی لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوبکاتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی