پايسكیل سواربوون ئه‌گه‌را تووشبوونێ ب شێرپه‌نجێ كێم دكت
كوردستان تى ڤى
به پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ، پاسكیل سواری بۆ گه‌یشتن بۆ شوێنی كار ده‌توانێت ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه . به‌ووته‌ی زانایان ، پاسیكلسواری تا شوێنی كار ده‌توانێت ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌م بكاته‌وه . به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی 5 ساڵه كه له سه‌ر 250 هه‌زار كارمه‌ند له بریتانیا ئه‌نجامدرا ، ده‌ركه‌وت كه به‌كارهێنانی پاسكیل بۆ گه‌یشتن به شوێنی كار ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بۆ نیوه كه‌م ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها پیادهرۆیشتنیش به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ . به ووته‌ی زانایان ئه‌نجامدانی وه‌رزشی رێك و پێك مه‌ترسی مردن به هۆی نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان به‌رێژه‌ی 41 له سه‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه . هه‌روه‌ها كاریگه‌ری پاسكیل سواری رێك و پێك و ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و دڵ به رێژه‌ی 45 تا 46 له‌سه‌دا كه‌م ده‌كاته‌وه .
دكتۆر ” جیسۆن گیل”، یه‌كێك له پسپۆرانی ئه‌و لێكۆلینه‌وه زانستییه له‌و باره‌یه‌وه گووتی : ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی روون و داره كه پیشانی ده‌دات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی چاڵاك ده‌چنه شوێنی كاره‌كانیان به تایبه‌ت پاسكیلسواری ، كه‌متر رووبه‌رووی مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كان ده‌بنه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی