حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هۆزێن عەرەبێن نەینەوا: پەکەکە هەرەشێ ل سەر وه‌لاتيێن شنگالێ دروست دکت

هۆزێن عەرەبێن نەینەوا: پەکەکە هەرەشێ ل سەر وه‌لاتيێن شنگالێ دروست دکت
باسنيوز:

هۆزە عەرەبەکانی پارێزگای نەینەوا ئیدانەی بۆردومانکردنی پێشمەرگە لەلایەن تورکیاوە دەکەن و رایدەگەیەنن، چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شاری شنگال، هەڕەشە لەسەر هاووڵاتییان دروست دەکەن.

رۆژی چوارشەممە 26.4.2017، شێخ سەباح ئەلعەبد رەبۆ بە نوێنەرایەتی ھۆزەکانی پارێزگای نەینەوا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نووسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای دھۆک، رایگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەهیدبوون ”ئەرکی پاراستنی ھاووڵاتییانی ناوچەکەیان لە ئەستۆ بووە لەسەر چیای شنگال“.

شێخ سەباح ئەلعەبد رەبۆ داوای لە چەکدارانی پەکەکە کرد ”هەرچی زووە“ شاری شنگال و دەوروبەری بەجێ بهێڵن ”چونکە بوونی پەکەکە لە شنگال ھەڕەشەیە لەسەر ھاووڵاتییانی ناوچەکە و ھۆکاری سەرەکی نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگالە“.

نوێنەری هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا بە ئاماژەدان بەوەی شاری شنگال لەلایەن پێشمەرگەوە دەپارێزرێت و ”ھیچ پێویستی بە پەکەکە نییە“، رایگەیاند، بوونی چەکدارانی پەکەکە لەو ناوچەیە ”بووەتە ھۆکار بۆ ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکە بکات“، هاوکات ئیدانەی بۆردومانکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کرد..

شێخ سەباح ئەلعەبد رەبۆ جەختی لە داوای هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا کردەوە، کە داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەن ”ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە“ بۆ دەرکردنی پەکەکە لە شنگال بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.

نوێنەری هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ستایشی هێزەکانی پێشمەرگە و ”رۆڵی حەکیمانە“ی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی باشووری کوردستان و کردنەوەی دەرگا بە رووی ئاوارە عەرەبەکاندا.

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25.4.2017، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لەسەر چیای شنگال بۆردومان کرد و بارەگایەکی پێشمەرگەش کەوتە بەر بۆردومـانەکە.

دوای رزگارکردنەوەی شاری شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رزگار کرایەوە، چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شارەکە جێگیر بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi