حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئه‌ڤ هرچه‌ ل ده‌ڤه‌ره‌كا كوردستانێ هاته‌ كوشتن

ئه‌ڤ هرچه‌ ل ده‌ڤه‌ره‌كا كوردستانێ هاته‌ كوشتن 
K24 – هه‌ولێر:

دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوێكی ژینگه‌پارێز و ئاژه‌ڵدۆست، ژماره‌یه‌ك ورچی له‌ ناوچه‌یه‌كی سرووشتی و كراوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ئازاد كرد، چه‌ند شه‌وێك پێش ئێستا یه‌كێك له‌ ورچه‌كان له‌ ناو ماڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای چۆمان و شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانی سنووریی بینرا‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ فانه‌كانی په‌یجی كوردستان24 به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌و ورچانه‌ له‌ دۆڵی ئالانه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای چۆمان كوژراوه و تا ئێستا زانیاری ورد له‌سه‌ر بكوژی ورچه‌كه‌ له‌ به‌رده‌ستدانییه‌‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هاوڵاتییه‌كی نزیك له‌و گونده‌ی”ورچه‌كه‌ی تێدا كوژراوه‌” رووداوه‌كه‌ ئه‌مرۆ روویداوه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ورچه‌ ئازاد كراوه‌ و له‌ كێو و دۆڵه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ره‌ڵاكراوه‌، ئه‌مڕۆ كوژراوه‌.

له‌ كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی یه‌كێك له‌و ورچانه‌ كه‌ وه‌ك دۆستی مرۆڤه‌كان ده‌رده‌كه‌وتن، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ خه‌ڵكی خۆشحاڵی خۆیان به‌ كلتووری رێزگرتن له‌ ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ربڕی و وه‌ك سه‌روه‌تێكی نیشتیمانی و ژینگه‌ی كوردستان ئه‌ژمار ده‌كران.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و هێشتا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی دامه‌زراوه‌ و رێكخراوه‌ ژینگه‌ پارێزه‌كان، ده‌رباره‌ی كوژرانی ئه‌و ورچه‌ هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه و پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئایا هه‌مان ئه‌و ورچه‌یه‌ وێنه‌كانی بڵاوكرایه‌وه‌ یان یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌و ورچانه‌ی هێنرابوونه‌ ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi