باشترین ده‌م بۆ خووندنا بیركاريێ هاته دیاركرن
K24 – هه‌ولێر:
توێژه‌رانی زانكۆی له‌نده‌ن له بریتانیا كاتی نمونه‌ییان بۆ خوێندنی وانه‌ی بیركاری ده‌ستنیشانكرد.
ئه‌و توێژه‌رانه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، باشترین كات بۆ خوێندنی بیركاری ماوه‌ی پێش نان خواردنه.
سه‌باره‌ت به وانه‌ی مێژوو، توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون، باشترین كات بۆ خوێندنی مێژوو، دوای نیوه‌ڕۆیه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك فێرخواز ئه‌نجامدراوه و ماوه‌ی 9 ساڵ به‌رده‌وام بووه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و فێرخوازانه‌ی سه‌ر له به‌یانی وانه‌ی بیركاریان خوێندووه، ئه‌نجامی باشتریان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌وانه‌ی دوای نیوه‌ڕۆ مێژوویان خوێندووه ئه‌نجامی باشتریان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و توێژه‌رانه روونیان كردووه‌ته‌وه، گرنگی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌وه‌دایه، كه ده‌توانرێت بۆ دانانی خشته‌ی وانه‌كان له قۆتابخانه و زانكۆكاندا پشتی پێ ببه‌سترێت.
توێژینه‌وه‌كه ماوه‌ی نۆ ساڵ به‌رده‌وام بووه و له‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی بولگاری ئه‌نجامدراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی