كێشا ژنهكێ ل بەغدا بوويه 400 كیلۆگرام
باسنيوز:
ژنێكی تەمەن 40 ساڵ لە شاری بەغدا بەهۆی نەخۆشییەكی دەگمەنەوە كێشی بە شێوەیەكی ناسرووشتی زیادی كردووە و گەیشتووەتە 400 كیلۆگرام. كەسوكاری ژنەكەش پێیانوایە هەڵەیەكی پزیشكی بووەتە هۆی ئەو نەخۆشیە.
ئەو ژنە بەغداییە كە ناوی ئەزهارە، ساڵانێك وەك ئەندازیاری كشتوكاڵی كاری كردووە، بەڵام ئێستە بە هۆی نەخۆشیەكەوە پەكی كەوتووە و ناتوانێ لە شوێنی خۆی بجوڵێتەوە، بۆیە وازی لە كارەكەی هێناوە.
ئەزهار رایدەگەیەنێ كە پێشتر كێشی زیادی هەبووە، بەڵام دوای سەردانیكردنی پزیشك، بە هەڵە چارەسەری بۆ نووسراوە و بەكارهێنانی ئەو چارەسەرییانە تووشی ئەو نەخۆشیە دەگمەنەی كردووە، كە هەموو جەستەی ئەستوور كردووە.
ئەو ژنە لە گەڕەكی جیهاد لە بەغدا دەژیت، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە رەزامەندی دەربڕاوە بۆ خەواندنی، كەسوكارەكەی نەیانتوانیوە ئەزهار لە ژوورەكەی بێننە دەرەوە، ئەوش بە هۆی زیاد قەڵەوبوونیەوە. بەم شێوەیە ئەو ژنە بە ناچاری لە نێو ماڵەكەیدا دەمێنێتەوە و نازاندرێ تا كەی ئەو ژوورە بەندیخانەی دەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی