ل فەرەنسا، فەیسبوكى 30 هەزار ژماره داخستن
نهوا
بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵە و دوور لەراستییەوە، كۆمپانیای فەیسبوك زیاتر لە 30 هەزار هەژماری ساختەی لە فەرەنسا داخست.
شەبنەم شایك بەرپرسی تیمی ئاسایشی فەیسبوك لەلێدوانێكدا كە لە بلۆگی فەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەكردوە بەهۆی ئەوەی زانیاری فریودەر و هەواڵی ناڕاستیان بڵاوكردووەتەوە، ئەو هەژمارانە داخراون.
راشیگەیاندووە ”لەچوارچێوەی ئەو پاكسازییەی لە فەرەنسا دەستمانپێكردووە، زیاتر لە 30 هەزار هەژمارمان داخستوە”.
شایك باسی لەوەشكرد ئەو رێوشوێنانەی گرتویانەتەبەر، بەو مانایە نایەت كە هەر هەژمارێكی ساختە هەبێت داخرابێتن، بەڵام ئەوان ئامانجیان ئەوەیە چالاكییەكانیان بۆ داخستنی ئەو جۆرە هەژمارانە زیاد بكەن.
بەرپرسی تیمی ئاسایشی فەیسبوك تیشكی خستەسەر ئەوەی ئەو هەژمارانەی زانیاری هەڵە بڵاودەكەنەوە، زیاتر دەبنەهۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیان لەڕووی مادییەوە و بە ئاراستەیەكی هەڵەیاندا دەبەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی