حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

رێنمایی بۆ پاراستنا باترييا ئاميران

رێنمایی بۆ پاراستنا باترييا ئاميران 

خەندان

ماوەی پاش کڕینی ئامێرێکی ئەلیکترۆنی نوێ کە لەسەر باتری کار دەکات، هەست دەکەین کە وردە وردە شەحنەکەی زووتر روو لە دابەزین دەکات، لێرەدا چەند رێنماییەکی بەنرخ بۆ پاراسترنی تەندروستی باتری مۆبایل و لاپتۆپ دەخەینە روو.

گرنگترین خوو کە کار لە تەندروستی باتری دەکات بریتییە لە شەحنکردنەوە، ماوە و شێوە شەحنکردنەوە هەمووی کاریگەری خۆیان هەیە بۆسەر باتری.

+ هەوڵ بدە شەحنکەرەوەی کۆمپانیای ئامێرەکەت و بەکاربهێنین و سەرنجی ئەوە بدە کە بەرهەمێکی ئەسڵی بێت.

+ چەندین توێژینەوە دەریان خستووە کە ئەو باترییانەی شەحنەکانیان بە بەردەوامی لە نێوان ٨٠٪ بۆ ٤٠٪دا دەمێنێتەوە زیاترین بەرگە دەگرن، واتە هەوڵ بدە نەهێڵیت شەحنی ئامێرەکەت بە تەواوی بەتاڵ ببێتەوە یان روو لە کەم بوونەوە بکات تا شەحنی بکەیتەوە، هەروەها وا باشە تا ١٠٠٪ بە شەحنەوە نەیهێڵیتەوە، بەڵکو زووتر دەریبهێنە.

+ خۆت بەدوور بگرە لە شەحنکەرەوەی خێرا (fast charger)، مۆبایلەکەت بۆ شەحن کردنەوە بە USB مەبەستە بە لاپتۆپ و ئامێری دیکەوە، وەک باسکرا، تەنها ئامێری شەحنکەرەوەی تایبەتی خۆی بەکاربهێنە.

+ تەکنیکێک هەیە ئاسانە و گرنگە و ئەگەر جێبەجێ بکرێت سوودی درێژخایەنی بۆ باترییەکە دەبێت، ٣ مانگ جارێک بهێڵە ئامێرەکەت شەحنەکەی بەتاڵ ببێتەوە و بە کوژاوەیی تا ١٠٠٪ شەحنی بکەرەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi