وهزیرێ ئهوقافێ پهيامهكا پیرۆزباهیێ ئاراستهى ئێزديان كر
کوردستان TV:
وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرجهم هاووڵاتییانی ئێزیدی كرد به بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی تازهیان.
پشتیوان سادق وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئایینی ڕایگهیاند: بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدیان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی میری ئێزیدیان، ئەنجومەنی رۆحانی، بنکەی لالش و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان جیھان دەکەین.
ڕاشیگهیاند: ئومێدەوارین ھاتنی ئەم جەژنەتان ببێتە ھۆی زیاتر پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی.
ئاماژهی بهوهش دا كه جەژنی چارشەمبا سۆر بە خۆشی ئاشتی و کامەرانی بۆ ئێوە بگەرێتەوە و خۆشترین کاتەکانی جەژن لەگەڵ ئازیزانتان بەسەر ببەن .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی