بابەشێخێ نوو يێ ئێزديان ل پەرستگهها لالش دەستبکاربوو
وێستگە نیوز ـ
ئەمڕۆ چوارشەممە بابەشێخی نوێی ئێزدیەکانی کوردستان و جیھان لە رێورەسمێکی ئاییندا لە پەرستگای لالش بە لەبەرکردنی جل و بەرگی بابەشێخی دەست بەکاربوو.
بە ئامادەبوونی میر حازم تەحسین بەگ، جڤاتی رووحانی و کەسایەتی و پیاوای ئایینی ئێزدیەکان لە شنگال و ناوچەکانی تر لە پەرستگای لالش، بەرێورەسمی ئایینی شێخ عەلی شێخ ئلیاس، بابەشێخی ئێزدیەکانی کوردستان و جیھان دەست بەکاربوو.
شەمۆ قاسم، بەرپرسی روشنبیری و کومەڵایەتی لە بنگەی لالش بە وێستگە نیوزی راگەیاند: “ئەمڕۆ لە پەرستگای لالش رێورەسمی سوێندخواردنی بابەشێخی نوێ بەرێوەچوو ئەویش رێورەسمی خجی جێبەجێکرد و بوو بە بابەشێخی ئێزدییەکان”.
وتیشی: “شێخ عەلی شێخ ئلیاس بابەشێخی نوێ جل و بەرگی بابەشێخی لەبەرکرد وتاری خۆی پێشکێشکرد و جێگای بابەشێخی کۆچکردوو دەگرێتەوە”.
ئاماژە بەوەشکرد: “لەو رێورەسمانەدا پیاوانی ئایینی ئێزدییەکان لە شنگالیش بەشداربوون و ئەوانیش وتاری خۆیان لەو رێورەسمەدا پێشکێشکرد بەڵام لەو رێورەسمانەدا قاسم شەشۆ نەمبینرا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی