سبەی بابە شێخێ نوو يێ ئێزديان دێ دەستبكار بت
وشه:
بڕیارە سبەی ڕێوڕەسمێكی تایبەت بۆ بابەشێخی ئێزیدییەكان بكرێت و دەستبەكار ببێت، بۆ ئەو مەبەستە سەرجەم ئامادەكارییەكان كراوە.
ئەمڕۆ سێشەم 17ـی تشرینی دووەم، عەزیز شركانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بنكەی لالش له ههولێر بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی بابەشێخی ئێزیدییەكان كراوە.
بڕیار درا شێخ عەلی ئیلیاس وەك بابەشێخی ئێزیدییان دیاری بكرێت
زیاتر گوتی، ڕێوڕەسم بەڕێوە دەچێت و بابەشێخی ئێزیدییەكان دوای ڕێوڕەسمەكان بەفەرمی كاروباری ئێزیدییەكان لە ئەستۆ دەگرێت.
ڕۆژی شەموو 14ـی تشرینی دووەم، لە كۆبوونەوەی میری كوردانی ئێزیدی، بڕیار درا شێخ عەلی ئیلیاس وەك بابەشێخی ئێزیدییان دیاری بكرێت.
كۆبوونەوەی میری ئێزیدییان بڕیاری دا رۆژی چوارشەم لە رێوڕەسمێكدا لە پەرستگەی لالش، شێخ عەلی ئیلیاس دەستبەكار دەبێت و وەك بابەشێخی ئێزیدییەكان كاروباری ئێزیدییەكان دەگرێتە ئەستۆ.
دانانی شێخ ئیلیاس لە شوێنی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل بابەشێخی پێشووی ئێزیدییان و رابەری رۆحیی ئێزیدییەكان بوو، لە یەكی تشرینی یەكەم لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی