تەرمێ وهلاتيهكێ ئێزدى دناڤ شوقهيهكێ دا ل دهۆكێ هاته ديتن
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دهۆک تەرمی پیاوێکی کوردی ئێزدی لە شوقەیەکی دهۆک دۆزیوەتەوە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیاتر لە 24 کاژێر بووە گیانی لەدەستداوە.
شوقەی ئەو کەسە کەوتووەتە نێو سەنتەری شاری دهۆک، ئێوارەی ئەمڕۆ دراوسێیەکی پۆلیسی لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و بۆ پزیشکی دادی گوێزراوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پۆلیس بۆ رووداوی باسکردووە، ئەو کەسە بەتەنیا لە شوقەکەیدا ژیاوە. بەپێی ئەو ناسنامانەی پێی بووە، ناوی “کەریم حەسەن سەعدۆیە” و خەڵکی دەڤەری ئەلقووشە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەشێکی ماڵباتەکەی لە تورکیان و بەشێکیشیان لە ئەوروپا دەژین.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو کەسە خۆی گیانی لەدەستداوە و هیچ شوێنەوارێکی کوشتن یان ئەشکەنجەدان بە جەستەیەوە نەبووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی