75% خەلكێ شنگالێ ئاوارهنه
باسنيوز:
بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لە٪٧٥ی خەڵكی سنووری شاری شنگال، ئاوارەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوونە و بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی شارەکەیان ناتوانن بگەڕێنەوە.
قادر قەچاخ، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە ٪٧٥ی خەڵكی شنگال لە كەمپەكاندان لە هەرێمی كوردستان ئاوارەن و حكوومەتی هەرێمی كوردستان یارمەتی مرۆییان پێدەگەیەنێت، لەگەڵ رێكخراوە خێرخوازییەكان و ئەوان لەبەر خراپی دۆخی ناوچەكەیان، ناتوانن لەم بارودۆخەدا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان”.
گوتیشی: “دۆخی شنگال ئێستا بەستراوەتەوە بە دۆخی كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكانی تر و ئەگەر دەستوور جێبەجێ بكرێت و ئەو رێككەوتنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بخرێتە بواری كردارەوە و دەسەڵاتی شەرعی بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە و هەروەها ئەو هێزە میلیشیایانەش لەسنوورەكە نەمێنن، ئەوا دۆخی ناوچەكە بەگشتی ئاسایی دەكرێتەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی