کرێکارهكی ئێزدی ل رووبارێ خابوورى دا خهندقى
رووداو – زاخۆ
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لەنێو رووباری خابوور لەنێوان دەروازەی پێشخابوو لە باشووری کوردستان و دەروازەی سێمێلکا لە رۆژئاوای کوردستان، کرێکارێکی کوردی ئێزدی خنکا.
یوسف موسا، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەلەمێک بە دوو سەرنشینەوە کە یەکێکیان خاوەن بەلەمەکە بووە، لەگەڵ سەرنشینێکی دیکەی کوردی ئێزدی لەکاتی پەڕینەوەیان لە رووباری دیجلە لەنێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاوی دیجلە (کە نزیکەی چوار مەتر بەرزبووەتەوە)، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە و کرێکارەکە خنکاوە. خاوەن بەلەمەکەش توانیوویەتی خۆی رزگاربکات.
پەیامنێری رووداو دەڵێت، ئەو کرێکارەی لە ئاودا خنکاوە کارمەندی گومرگی پێشخابوور بووە، بەنیازی ئەوە چوونەتە رۆژئاوای کوردستان تاوەکو ئەو کەسانە بپەڕێننەوە کە بۆ باشووری کوردستان دێن، بەڵام بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە. کرێکارەکە ناوی “دەخی سەیدۆ حەمۆ”، تەمەنی 23 ساڵ و خەڵکی شنگال بووە، تاوەکو ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بەگوتەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاوی رووباری دیجلە و شێلووبوونی ئاوەکە، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیووە تەرمی ئەو کەسە بدۆزنەوە.
لەنێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان پردێک هەیە، ئەوانەی دەیانەوێت لە باشووری کوردستانەوە بچنە رۆژئاوای کوردستان لەڕێگەی ئەو پردەوە دەپەڕنەوە، کە دەکەوێتە سەر رووباری خابوور کە لقێکە لە رووباری دیجلە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی