حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حەشدا شەعبی ناوچەیەکا شنگالێ رادەستی پەکەکێ دکت

حەشدا شەعبی ناوچەیەکا شنگالێ رادەستی پەکەکێ دکت
باسنيوز:

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی شارەدێیەکی سنووری شاری شنگال ڕادەستی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەن.

نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنونێ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پەکەکە و حەشدی شەعبی رێککەوتوون و ئێستاش پەکەکە و پۆلیسی فیدڕالیی عێراقی چەندین بارەگای لە سنونێ کردووەتەوە.

نایف سەیدۆ هەروەها رایگەیاندووە، ئەو گرووپە چەکدارانەی لە سنونێ دان، بەردەوام هەوڵی دروستکردنی کێشە و ئاژاوە لە سنوورەکە دەدەن.

دوای رزگارکردنەوەی شاری شنگال لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە ناوەڕاستی مانگی 11ـی 2015، کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی رزگار کرایەوە، چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە سنووری شاری شنگال جێگیر بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi