پێنج ئێزدی رزگاربوون
مووسڵ-KDP.info-
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشکرای کرد، لە چوارچێوهی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵهوه لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پێنج کوردی دیكهی ئێزدی ڕزگاریان بوون.
سەیدۆ چەتۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “لە چوارچێوهی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ کە 18 ڕۆژە بەردەوامە، پێنج کوردی دیكهی ئێزدی ڕزگاریان بوو و خۆیان گەیاندووەتە سنووری ھێزی پێشمەرگە كه 3 ئافرەت و دوو منداڵن.”
گوتیشی، پێش دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵیش تاک تاکە و بهكۆمهڵیش ھەر ڕزگار کراون، ھەوڵهكانیش بۆ ڕزگاركردنی ئەوانی دی بهردهوامن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی