رێزبەنديا باشترین زانكۆيێن دنیايێ بۆ سالا 2018ێ هاته بهلاڤكرن
وشه:
بەگوێرەی ئەو ریزبەندییە نوێیەی تایمز دوای لێكۆڵینەوەیەكی مەیدانیی بڵاوی كردووەتەوە، زانكۆی هارڤاردی ئەمەریكی بۆ ساڵی هەشتەم لە دوای یەك لە پلەی یەكەمدا دێت.
زانكۆ ئەمەریكییەكان وەك هەموو ساڵێك لە سەرەتای ریزبەندییەكەدا ناویان هاتووە و زانكۆكانی بەریتانیاش بەراورد بە ساڵی رابردوو هەندێك پاشەكشەیان كردووە.
زانكۆی ماساچوسێت لە پلەی دووەمی ریزبەندییەكەدا ناوی هاتووە و لەدوای ئەویش زانكۆی ئێستانفۆرد دێت. باشترین زانكۆی بەریتانیا كە لەو ریزبەندییەدا پلەی سێیەمی بەدەست هێناوە، زانكۆی كمبریجە و لەدوای ئەویش زانكۆی ئۆكسفۆرد دێت.
زانكۆی كالیفۆڕنیا بە پلەی شەشەم و پرینستۆنیش لە هەمان وڵات بە پلەی حەوتەم دێت. زانكۆكانی یەل، لۆسئەنجلێس و شیكاگۆش لە پلەكانی هەشتەم تا دەیەم ناویان هێنراوە.
بۆ یەكەم جار دوای هەشت ساڵ زانكۆیەكی هیندیش لە خوارووی 100 زانكۆی دنیا ناوی هێنراوە.
سێ دامەزراوەی زانكۆیی ئوسترالیاش لە ریزبەندییەكەدا ناویان هەیە و سەرەڕای ئەوەی كە ساڵی 2017 شەش زانكۆی ئەڵمانیا لە ریزبەندییەكدا بوون بەڵام ئەمساڵ سێ زانكۆی دەبینرێن. پێنج زانكۆی ژاپۆنی و دووی سەنگافوریش لە ریزبەندییەكادا ناویان هاتووە
سەرچاوە/مێهرنیوز
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی