هۆرمۆنه‌كێ نوو يێ هه‌ستێ خۆشته‌ڤنيێ لنك مرۆڤى درووست دكت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر هیچ كاتێك به‌خه‌یاڵتدا هاتبێت، ئاخۆ ده‌بێت ده‌رمانێك هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانیت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكت خۆش بوێت هه‌مان ئه‌و هه‌سته‌ت پێ ببه‌خشێت كه بۆ خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ت هه‌یه؟ له‌وانه‌یه ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه بێت كه له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بگوترێت به‌ڵی، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی لێدانی دڵت خێرا بێت يان ئاره‌قه بكه‌یت و تووشی جۆرێك له هه‌ڵچوون بیت، وه‌ك چۆن له‌كاتی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشه‌وه‌یسته‌كه‌تدا ئه‌و دیاردانه روو ده‌ده‌ن.
ئه‌و ده‌رمانه ناوی لێنراوه “هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی”، كه جگه له پێدانی هه‌ستی خۆشه‌وه‌یستی به مرۆڤ، هه‌وره‌ها چاره‌سه‌رێكیشه بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان.
ئه‌م خه‌یاڵه له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵه‌كانی زانا ئوستراڵیه‌كانه‌وه بووه‌ته راستی و به‌مه‌بستی درووستكردنی ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ و گوشه‌گیری، توانییان ده‌رمانێك بدۆزنه‌وه و ناوی لێ بنێن “هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی”، كه ناوه زانستیه‌كه‌ی “هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین”ـه به‌ڵام گۆڕانكاری تێدا كراوه.
گرنگی ئه‌و هۆرمۆنه له‌وه‌دایه، كه ئایۆن و گه‌رده‌كانی ئه‌و ده‌رمانه توانای پیاڕۆیشتنێكی زۆریان به‌ناو ریشاڵه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤدا هه‌یه و ده‌گه‌نه هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش و كۆنترۆڵی ته‌واوی كار و فرمانه‌كانی له‌ش ده‌كه‌ن. زۆرترین كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ هه‌یه و ئارامی و خۆشه‌ویستی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌كرێت دایكانیش به‌كاری بهێنن، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان هه‌ست به خۆشه‌ویستی بكه‌ن و به‌وپه‌ڕی سۆزه‌وه له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كانیان ره‌فتار بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و هۆرمۆنه له‌كاتی له‌دایكبووندا رۆڵێكی گرنگ له یارمه‌تیدانی دایكه‌كه‌دا ده‌گێڕێت.
به‌گوێره‌ی راپۆترێكی رۆژنامه‌ی ئێندیپێندتی به‌ریتانی، كه‌له‌سه‌ر ئه‌و هۆرمۆنه ئه‌نجامیداوه، گرنگیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و مادده تازه درووستكراوه ئه‌وه‌یه، كه هیچ كاریگه‌ری نه‌رێنی لابه‌لای به‌دواوه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مادده‌ی “ئۆكیستۆسین”ی ته‌قلیدیدا به‌دی ده‌كرێت كه بۆ هه‌مان چاره‌سه‌ری درووستكراوه.
ماركۆس مۆتنتاله‌ر، سه‌رپه‌رشتیاری تیمی تویژینه‌وه‌كه‌ش كه پسپۆری كیمیای پزیشكییه له زانكۆی كوینزلاندی ئوستراڵی، ده‌ڵێت: “هۆرمۆنی “ئۆكسیتۆسین”ی ته‌قلیدی كاریگه‌ری نه‌رێنی لابه‌لای زۆری هه‌یه، له‌وانه‌ش: هه‌ندێك هه‌ستی هیواخوازی لای مرۆڤه‌كان درووست ده‌كات، كه له‌وانه‌یه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ببێته هۆی كاریگه‌ری نه‌خوازراو”.
هه‌روه‌ك باسمانكرد، ئاوێته‌كانی هۆرمۆنه نوێیه‌كه “هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی” توانای كۆنترۆڵكردنی هه‌موو فرمانه‌كانی له‌شیان هه‌یه، بۆیه به‌هایه‌كی پزیشكیشی هه‌یه، بۆنموونه، له‌كاتی له‌دایكبووندا چه‌ند دڵۆپێك له هۆرمۆنی “ئۆكسیتۆسین” پاڵپێوه‌نانی كۆرپه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ره‌حمی دایك به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش واتای وایه ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی زیاتر به دایكه‌كه بدرێت، له‌وانه‌یه كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت، وه‌ك كێشه‌ی دڵ، دیواره‌كانی خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان یاخۆد ته‌قینی ره‌حمی دایكه‌كه، بۆیه پێویسته له‌كاتی به‌كارهێنانیدا ره‌چاوی حاڵه‌ته‌كان بكرێت و زۆر وریا بن. به‌ڵام له تاقیكردنه‌وه‌كاندا هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌مشێوه‌یه له “هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی”دا ده‌ر نه‌كه‌وتووه.
پێكهاته‌ی كیمیایی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین بریتییه له “كاربۆن، هایدرۆجین، نایترۆجین، ئۆكسجین و گۆگرد” واتا هێما كیمیاییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه “C43H66N12O12S2”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی