ئه‌مریكا ده‌ست ب ئۆپه‌راسیۆنا كوشتنا ماران كر
K24 – هه‌ولێر
له ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا 10 ماری پێیتۆن له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا راوكراون.
ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، راوكردنی ئه‌م مارانه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی فلۆریدا پلانی بۆ دانراوه و چه‌ندین راوچی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به كرێ گیراون. ئامانجیشی له‌ناو بردنی ئه‌م جۆره مارانه‌یه.
گه‌وره‌ترین ماری پێیتۆن، درێژاییه‌كه‌ی 4.5 مه‌تره و 61 كیلۆگره‌م قورسایی هه‌یه.
له دوایین ئۆپه‌راسیۆنی راوكه‌ران بۆ گرتنی ماره‌كانی پێیتۆن، دوو راوچی گه‌وره‌ترین ماریان له نێوان دارستان و رووباریك راوكرد.
راوكه‌ران به كاتژمێر كار ده‌كه‌ن و بۆ راوكردنی ماره‌كانی درێژتر له مه‌ترێك، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 50 دۆلاری زیاتر وه‌رده‌گرن.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ماره‌كانی پێیتۆن، بڕیاری له‌ناوبردنیان دراوه، به‌ڵام كوشتنی بۆ زۆرێك له ماسیگران ئاسان نییه، هه‌ربۆیه به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تی ئاوی فلۆریدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستی به كرێگرتنی راوچییان كردووه.
ماری پێیتۆن، ناوه‌كه‌ی له ئه‌فسانه‌یه‌كی یۆنانی وه‌رگیراوه و له بنه‌ماڵه‌ی ماره‌كانی بێ ژه‌هرن، به‌ڵام به گه‌وره‌ترین مار ئه‌ژمار ده‌كرێن و دوو به‌رامبه‌ری ماره ژههراوییهكانن.
ماری پێیتۆن مارێكی هێرشكاره و بۆ راوكردنی نیچیرهكهی، خۆی به ده‌وری ده‌ئاڵێنێت و پاش خنكاندنی، قووتی ده‌دات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی