نیسان 20, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل 10 سالێن بۆرى 474 ژن ل كوردستانێ هاتينه‌ كوشتن

ل 10 سالێن بۆرى 474 ژن ل كوردستانێ هاتينه‌ كوشتن
رووداو- هەولێر

هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام ژمارەكان پێماندەڵێن تەرخانكردنی هەفتەكان كاریگەرییەكی ئەوتۆیان نەبووە لەسەر كەمبوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، بە بەراوردكردنی ئامارەكانی توندتیژی دژی ئافرەتان، دەردەكەوێ‌ توندوتیژی بەرێژەی 61% زیادی كردووە.

توندوتیژی دژی ئافرەتان كێشەیەكی جیهانییە. بەگوێرەی راپۆرتی سندوقی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان (UNFPA) ، لە هەر سێ ژن لە سەرانسەری جیهاندا ژنێك دەكەوێتە بەر توندوتیژیی ئەندامانی بنەماڵەكەی.

زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان، حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناچار كرد بیر لە رێگە چارەیەك بكاتەوە بۆ كەمكردنەوەی. ساڵی 2007 لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتییەكی بەنێوی (بەدواداچوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان) كردەوە. دواتر بە هەوڵی حكومەت و پەرلەمان و رێكخراوەكانی ژنان یاسایەك لە پەرلەمان بەنێوی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی دەرچوو.

سەرەڕای هەوڵەكانی حكومەت و رێكخراوەكانی ژنان، ئامارەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەریدەخەن كە هێشتا كۆمەڵگەی كوردی، كۆمەڵگەیەكی زۆر توندوتیژە بەرامبەر ئافرەتان.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، بە بەراوردكردنی ئاستی توندوتیژی لە ماوەی نێوان (2008- 2017) ، واتە لە ماوەی (10 ساڵدا)، رەفتاری توندوتیژانە بەڕێژەی 53.6% زیادی كردووە، بەڵام كاتێك ئاماری توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ساڵی 2016 دا لەگەڵ 2017 بەراورد بكەین، دەبینین توندوتیژی دژی ئافرەتان بەڕێژەی 60.7% زیادی كردووە.

هەروەها ئەگەر ئاماری ساڵی 2017 لەگەڵ 2013، واتە 5 ساڵ لەمەوبەر بەراورد بكەین، دەبینین رێژەی توندوتیژی دژی ئافرەتان 50% زیادی كردووە.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیەی دەربارەی رەوشی ژنان لە هەرێمی كوردستان، لە ماوەی ساڵانی (2008 – 2017) كراوە، بەگشتی 56 هەزار و 979 حاڵەتی توندوتیژی بە هەموو جۆرەكانییەوە لە دژی ژنان تۆماركراون: (474 كوشتن، 504 خۆكوشتن، 2334 سووتان، 1245 خۆسووتاندن، 51 هەزار و 213 سكاڵا، 1209 حاڵەتی توندوتیژیی سێكسی). واتە رۆژانە نزیكەی 16 حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنان تۆماركراون.

هەر بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، لە نێوان ساڵانی 2008 تاوەكو 2017، زۆربەی حاڵەتەكانی توندوتیژی دژی ئافرەتان زیادیان كردووە.

– رۆژانە 14 ژن بەهۆی توندوتیژییەوە سكاڵایان تۆمار كردووە.

– رۆژانە نزیكەی ژنێك خۆی سووتاندووە.

– زۆرترین توندوتیژی دژی ئافرەتان لە سنووری پارێزگای هەولێرە. دواتر سلێمانی، پاشان دهۆك.

– زۆرترین حاڵەتی خۆكوشتنی ژنان، سووتان، سكاڵا و ئەشكەنجە و توندوتیژیی سێكسی لە پارێزگای سلێمانی بووە، بەڵام لەڕووی كوشتنەوە لە دوای هەولێرە.

– زۆرترین حاڵەتی دەستدرێژی لە سنووری پارێزگای دهۆك بووە.

– ساڵی رابردوو زۆرترین ژن كوژراون

– زۆرترین حاڵەتی كوشتنی ژنان لە ساڵی 2015 بووە كە 55 ئافرەت كوژراون، كەمترینیشی لە ساڵی 2014 بووە كە 35 حاڵەت بووە.

– زۆرترین حاڵەتی خۆكوشتنی ئافرەتان لە 2017دا بووە كە 85 حاڵەت بووە. كەمترینیشی لە ساڵی 2013دا بووە كە 36 حاڵەت بووە.

– زۆرترین حاڵەتی سووتانی ئافرەتان لە ساڵی 2010دا بووە كە 299 حاڵەت بووە. كەمترینیشی لە ساڵی 2014 بووە كە 197 ژن لەو ساڵەدا سووتاون.

– زۆرترین حاڵەتی خۆسووتاندنی ئافرەتان لە ساڵی 2010دا بووە كە 142 حاڵەت بووە. كەمترینیشی لەساڵی 2016دا بووە كە 94 حاڵەت بووە.

– زۆرترین حاڵەتی تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن ئافرەتانەوە لەساڵی 2017دا بووە كە 10190 سكاڵا بووە. كەمترینیشی لەساڵی 2011دا بووە كە 3528 سكاڵا بووە.

– زۆرترین حاڵەتی توندوتیژیی سێكسی دژی ئافرەتان لەساڵی 2012دا بووە كە 170 حاڵەت بووە. كەمترینیشی لە ساڵی 2008دا بووە كە هیچ حاڵەتێك تۆمارنەكراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi