لژنا ناڤخۆ و ئاسایشا په‌رله‌مانى: “په‌كه‌كه هۆكارێ ڤه‌نه‌گه‌ريانا ئاوارێن شنگاله”
هه‌ولێر-KDP.info-
لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، هۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شنگال و ئاوه‌داننه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ئاشكرا ده‌كات و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاراسته‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌كات.
(نازم هه‌ركی) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه “په‌كه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه بۆ شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری”.
ئه‌و، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، “كوردانی ئێزدی به هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وه بۆ شنگال ناگه‌ڕێنه‌وه. هه‌روه‌ها بوونی په‌كه‌كه بۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئاوه‌دانی نه‌گاته شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری و ته‌نانه‌ت رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش روو له‌و ناوچانه ناكه‌ن”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتی ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا له چه‌ند كه‌ناڵه‌وه داوایان له په‌كه‌كه كردووه ئه‌و ناوچانه چۆل بكات، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كردووه‌ته‌وه.
(مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای ده‌كات كه بۆ چۆلكردنی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه، هانایان بۆ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بردووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بێ ئه‌نجام بوونه.
(نازم هه‌ركی) ده‌ڵێ، “په‌كه‌كه ئه‌جێندای ناوچه‌یی جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نایه‌وێ ناوچه‌كه جێ بێڵێت”.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه ئێستا له چیای شنگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری جێگیر بوونه و رۆژی 24ی ئه‌م مانگه كاتێك باره‌گاكانیان له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی توركیاوه بۆردوومان كران، زیانی گیانی به‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌وت.
به گوێری لێدوانه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه، شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هید و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوونه.
دوای ئه‌و هێرشه، سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم، دووپاتیان كرده‌وه كه بۆمبارانی باره‌گای هێزی پێشمه‌رگه به هه‌ڵه بووه و وێرای ده‌ربڕینی نیگه‌رانییان، ئاماده‌ییان بۆ هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌ربڕیوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی