ئایار 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هەلگورد حیکمەت: مەشق و راهێنانا ئەمریکا و هه‌ڤپەیمانان بۆ پێشمەرگەى دێ بەردەوام بت

هەلگورد حیکمەت: مەشق و راهێنانا ئەمریکا و هه‌ڤپەیمانان بۆ پێشمەرگەى دێ بەردەوام بت

هەولێر-KDP.info-

بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێستا هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووەتە بەشێک لە هێزێکی نێودەوڵەتی و بڕیارە هاوپەیمانان لە داهاتووشدا هاوکارییەکان و هەماهەنگییان بۆ پێشمەرگە زیاتر ببێت.

(هەڵگورد حیکمەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”بڕیارە مەشق و ڕاهێنانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام بێت، لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێناسە دەکرێت، ڕەنگە لە داهاتوودا کارەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان زیاتر هاوبەش بێت، ئیستاش دوو لیوای هێزی پێشمەرگە لە لایەن ئەمەریکاوە مەشق و ڕاهێنانیان پێ کراوە و ڕەنگە ئەمە بەردەوام بێت و لیوای دیکەش بگرێتەوە. سەرجەم ئەمانە پێمان دەڵێن، کە داهاتوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕوونە و ئەو ناوچانەش کە هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لێییە ناوچەی ئارامن، بۆیە ئارامیی ئەو ناوچانە وای کردووە، کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەمەریکاش پشتیوانی لە مانەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا بکەن.”

(هەڵگورد حیکمەت) دەڵێت: ”هێزی پێشمەرگەی کوردستان لیستی داواکارییەکانی داوەتە هاوپەیمانان و داوامان لێ کردوون، کە هاوکاریی زیاتری پێشمەرگە بکرێت، ڕەنگە ئەم هاوکارییە بە پێی قۆناغەکان گۆڕانکارییان بەسەر بێت، چونکە لە داهاتوودا پێشمەرگە پێوستی بە پێداویستیی سەربازیی دیکە دەبێت، بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆی و لە داهاتووی ناوچەکە بکات.”

(هەڵگورد حیکمەت) دەشڵیت: ”بە لامانەوە گرینگە ئارامی بۆ شنگال بگەڕێتەوە و دەبێ هەرچی هێز هەیە لە چوارچێوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا بێت، بوونی هێزی جۆراوجۆر لە شنگال لە لایەن ئێمە و هاوپەیمانانیشەوە قبووڵ ناکرێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi