خێزانا شاهانەيا بریتانیا ڤان پێنج پهيڤان ب کارنائينن
K24 – هەولێر:
پسپۆڕێکی زانستی (Social anthropology) “مرۆڤناسی کۆمەڵایەتی” ئاشکرای کرد، چەند وشەیەک هەیە هەرگیز لە ئەندامانی خێزانی شاهانەی بەریتانیا گوێت لێنابێت.
کەیت فۆکس پسپۆڕ و مرۆڤناسی کۆمەڵایەتی و نوسەری کتێبی Watching the English چەند وشەیەکی ئاشکرا کرد کە لەلایەن شاژنی بەریتانیا و ئەندامانی دیکەی خێزانی شاهانەوە بەکارناهێنرێن، ئەوانیش:
1. Perfume بۆن
وشەکە بە زمانی کوردی بە مانای “بۆن” دێت و لە بنچینەدا وشەیەکی فەرەنسیە و خێزانی شاهانەی بەریتانیا خۆیان بەدوور دەگرن لەبەکارهێنانی و ناشیانەوێت لەبەردەمیان بەکاربهێنرێت، لەبری ئەوە وشەی scent کە هەمان مانای هەیە، بەکاردەهێنن.
2. Pardon ببورە
وشەیەکی فەرەنسیە و لە زمانی کوردی بە مانای “ببورە” دێت و بەهەمانشێوە لەلایەن خێزانی شاهانەوە بەکارناهێنرێت.
3. Living Room ژووری دانیشتن
ئەندامانی خێزانی شاهانە ئەم وشەیە بەکارناهێنن، رەنگە کۆشکی باکینگهام “ژووری وێنەکێشان” یان چەند ژوورێکی دیکە بەناوی جیاوازەوە هەبێت، بەڵام هیچ ژوورێک نییە بەناوی Living Room
4. Tea چا
کەیت فۆکس دەڵێت ئەندامانی چینی ئەرستۆکراتی بەشێوەیەکی گشتی، وشەی چا بەکارناهێنن لەکاتی داوەتکردنی کەسێکدا بۆ چایخواردنەوە، لەبری ئەوە وشەی ” Supper” کە بەمانای ژەمێکی دەمەو ئێوارە دێت بەکاردەهێنن.
5. posh کەشخە
یەکێکی دیکە لەو وشانەی کە بنەچەیان فەرەنسیە، وشەی poshـەو خێزانی شاهانە بەکاریناهێنن، لەبری ئەوە کاتێک بیانەوێت وەسفی شێوەی کەسێک بکەن تەنیا دەستەواژەی you’re smart بەکاردەهێنن.