نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژن و زه‌لامه‌ك 22 ساڵه‌ د ئاڤرێژێ دا دژین

ژن و زه‌لامه‌ك 22 ساڵه‌ د ئاڤرێژێ دا دژین

باسنيوز:

میگێل ڕێسێرێپۆی کۆڵۆمبی و ماریا گارسیای هاوسەری، بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی تێی كەوتبوون، بەتایبەتی بەهۆی ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان، کە بووبووە هۆی لەدەستدانی هەموو شتێکیشان، 22 ساڵە لە زێرابەکانی شارەکەدا دەژین.

ئەو هەلومەرجەی، کە ئەوان پێیدا تێپەڕی بوون، هانی دان پێکەوە بگونجێن و کار بکەن بۆ ئەوەی بەرگریی لە ئالوودەبوون مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بکەن، ئەو ناوچەیەی ئەوان تێیدا دەژیان هیچ پەناگا و پرۆگرامێكی چاککردنەوەیان نەبوو، هیچ پارە و شوێنێکیشیان نەبوو بۆی بڕۆن، بۆیە بەناو ئاوه‌ڕۆكاندا دەستیان بە گەڕان كرد و كردیان بە شوێنی مانەوەی خۆیان.

ئەوان ژیانێکی نوێیان لەژێر شەقامەکانی کۆڵۆمبیا دەست پێکرد و یارمەتیی یەکتریان دا بۆ رزگاربوون لە دەست ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان.

ئەو دوانە دەڵێن 22 ساڵ لەمەوبەر ژیانیان زۆر تاریک بووە، بەڵام ئێستا ئەو “خانووە”ی لەژێر شەقامەکانی کۆڵۆمبیا لەناو ئاوەڕۆدا دروستیان کردووە، بووەتە بەشێک لە ژیانیان و تێیدا دەسرەوێن.

وەک هەر ماڵێکی ئاسایی، لە ئاوەڕۆکەدا کارەبا و تەلەڤزیۆن و ڕووناکییان هەیە و دەڵێن ئەگەرچی زۆر دابڕاون، بەڵام زۆر ئاسوودەن و بەنیازیش نین “ماڵ”ەكەیان لەژێر زەویدا بەجێ بهێڵن و دەڵێن، دڵخۆشن بەوەی کە لەو ماڵەی ناو ئاوەڕۆدا خەو و کارەبا و خواردن و ئاو و تەنانەت سەگێکی ماڵیی ڕەشیشیان لەگەڵدا دەژیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi