“مۆزا گرانبه‌ها خوار”
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و مۆزه گرانبه‌هایه‌ی له خانه‌ی بازلی هونه‌ری له میامی ئه‌مه‌ریكا نمایش كرابوو، پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه كه به‌بڕی 120 هه‌زار دۆلار فرۆشرا، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندێك مۆزه‌كه‌ی له دیواره‌كه كرده‌وه و به به‌رچاوی ئاماده‌بووانه‌وه توێكڵه‌كه‌ی لێكرده‌وه و خواردی.
كاره هونه‌رییه‌كه بریتی بوو له مۆزێك، كه به تێپ به دیواره‌وه هه‌ڵواسرابوو، له‌لایه‌ن كاتالان ماوریزیۆوه درووست كرابوو، به‌ڵام هیچ شتێكی روونی له باره‌ی ئه‌و “كاره هونه‌ری”ییه‌وه له پێشانگاكه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه گوایه پێشتر به 120 هه‌زار دۆلار فرۆشراوه.
ده‌یڤید داتونا، كه هونه‌رمه‌ندی شانۆكاره، مۆزه‌كه‌ی خوارد، له كاتی خواردنیشدا گوتی: “رێزم بۆ ماوریزیۆ هه‌یه و كاره هونهرییهكانیم به‌دڵه، مۆزهكهش به تامه و له مۆزی ئاسایی جیایه”.
داتونا ئه‌و كاره‌ی خۆیشی به نمایشێك وه‌سف كردووه و ناوی ناوه “هونه‌رمه‌ندی برسی”، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به‌خۆی بدات، ئه‌و “كاره هونه‌ریه‌ی ماوریزیۆ” بخوات.
تا ئێستاش ماوریزیۆ روونكردنه‌وه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و نازانرێت ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌و مۆزه‌ی خواردووه كه له كاره هونه‌رییه‌كه‌ی به‌كاریهێناوه، یان رووداوێكی درووستكراوه.
ده‌شڵێت: “من ده‌توانم ئه‌و مۆزه بخۆم، چونكه من هونه‌رمه‌ندم و كه‌سێكی ئاسایی نیم”.
داتونا، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی جیۆرجیایه و ئێستاش وه‌ك هونه‌رمه‌ندی شانۆیی له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی نیویۆرك تایمز كار ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی