تشرینی یه‌كه‌م 01, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شەنگە هاوار کاکەیی: لێكتێگه‌هشتنا شنگالێ بتنێ مه‌ره‌كه‌با ل سه‌ر كاغه‌زێ یه‌.

تۆرا لالش

لەگەڵ دەسپێکی شەری داعش لە 3 ئابی ساڵی 2014 شەنگال روو بەرووی و شاڵاوی مەرگ بووەوە، لەلایەن هێزی خەلافەتی بەناو ئیسلامی (داعش) ئەو سەرەتا پڕ لە مەرگە ساتە، بە قوربانیەکی زۆری گیانی دەستی پێکرد، لە دەر ئەنجامدا هەزارو هەشت سەد کەس 1800کوردی ئێزیدی بەدەستی داعش کوژران، سەرووی340 سێسەدو چل هەزار کەس لە هاوڵاتی سڤیل و مەدەنی لەزێدی خۆیان هەڵقەڵێندران و ئاوارە بوون بەرەو شارو شارۆچکەکان،سەرەڕای رفاندنی 3000هەزار کچ و ژن و مناڵی ئێزدی، هەروەها بێ سەرو شۆێنبوونی 500کەس، روخاندنی 14 چواردە پەرەستگا و  شوێنی ئاینی تایبەتمەند بە ئیزیدیه‌كان.

لەپاش ئەو قۆناغە، لەهەڵگیرساندنی شەری قركردنی مرۆیی کە گۆڕەپانەکە لە نائارامی تەنرا، گرفتەکان بەبێ چارەسەر مانەوە، شارەکە لە ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی مایەوە، تا لە ساڵی 2017 شەنگال بۆ گەڕی دووەمی شەر لەلایەن هێزی دەرەکی ئامادە کرا، گۆڕەپانەكه‌ پر چەک کرا بە هێزی میلیشیایی ناخۆسەر، وەکو هێزی چەکداری حەشدی شەعبی شیعی، هێزی چەکداری پەکەكه‌، لەهەمان کات گۆڕەپانەکە شۆێندرا بە تاکتیک و نۆرمێکی تازەی فێڵ و خۆڵ بەچاوکردنی بەشێک لەکوردانی ئیزدی ئەوانەی بۆ پاراستنی ماڵ و حاڵیان مابوون لەناوچەکەدا بەخزاندن و دامەزراندیان لە ناو ئەو هێزانە ئەوانیش بە مەبەستی پەیداکردنی بژێوی ژیان ئاسان هاتنە ریزی ئەو هێزانە، بۆ ئەوەی لە شەنگاڵدا هەتا هەتایە خۆری ئارامی تیادا ماڵئاوایی بکات.

لەو بارەیەوە ………هەوڵە دیبلۆماسبه‌کان بۆ رزگارکردنی ئەو کارەساتە مرۆییە هاتنە ئاراوە لە 9تشرینی یەکەم لە ساڵی 2020 بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لێکتێگەیشتنی شەنگال لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، لەشاری هەولێر واژوو کرا.

دیارە ئەو هەوڵ و تەقەلا دیبلۆماسیانە لەچوارچێوەی رێکخستنی چەند خاڵەهاتە ئاراوە، بە ئامانجی گەرانەوەی سەقامگیری دۆخی ئەمنیی لەناوچەکە بەڵام! لە ئەزموونگەراییدا ڕوونە ئەو ئامانجانە ناپێکێن ئەگەر هاتوو حکومەتی عیراق نیاز پاکی نەنۆێنێت!! بۆ جێبەجیکردنی خاڵ بەخاڵی ئەو لێکتێگەیشتنە مێژووییە، لەوانە گرنگترین خاڵ کشانەوەیی سەرجەم هێزە چەکدارە میشلیشیایەکانە لەناوچەکە، وە تەسلیم کردنی مەلەفی ئەمنی بۆ هێزی ناوەخۆی فەرمی عیراقی بۆ هێزی پێشمەرگە، گەرانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان ئاوادانکردنەوەی شارەکە قەرەبووکردنی قوربانیانی جەنگی سەپێندراو.

کە دیارەتا ئێستا ئاسۆ نادیارە، بەو پێیەیی پابەند نەبوونی حکومەتی عیراق بەو خاڵە جەوهەریانە لە رێکەوتنی شەنگاڵ هاوشێوەی جێ بە جێنەکردنی مادەی 140 دەستوریە تا ئەم ئان و ساتە بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

لە هاتنە کایەیی کەشی ناتەبایی سیاسی لەناوچەکدا ئومێدی گەرانەوه‌ی ئاشتەوایەکی سەر تا سەری لە عیراقدا مەحاڵە لەکاتێکدا لێکتێگەیشتنی شەنگال تەنها مەرەکەب لەسەر کاغەز بمێنێت و نەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi