واده‌ی دانیشتنی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در دیاریكرا
K24 – هه‌ولێر:

دادگای فیدراڵی رۆژی چوارشه‌ممه 28 ـی ئه‌یلوولی 2022، ده‌ستنیشانكرد بۆ پێداچوونه‌وه به تانه‌ی قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ـی ئه‌یلوولی 2022، میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكرد، کۆتایی مانگی ئەیلوول دادگای باڵای فیدراڵی به‌مه‌به‌ستی تانه‌دان له دۆسیه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سەدر كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دادگای باڵای فیدراڵی دوای وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی دەستلەکارکێشانەوەی 73 ئه‌ندامی فراكسیۆنی ره‌وتی سەدر لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، 28ی ئەیلوول بۆ تاوتوێکردنی دۆسیه‌كه كۆده‌بێته‌وه و بڕیاری كۆتایی ده‌دات.
س.س
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
