وەزیرێ ساخلهميێ: بۆ ڕێگريكرن ل بهلاڤبوونا نهخۆشيا تايا خوێنبەربوونێ ئامادەکاريان دکەین
کوردستان TV
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون (حمی النزفي) Haemorrhagic Fever دەکات.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ترسناکترین نەخۆشی گواستراوەی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ بەناوی تای خوێنبەربوون (حمی النزفي) Haemorrhagic Fever، ڕێکار و پلانەکانمان دەست پێ دەکەین.
ئاماژەی بەوە داوە کە “لەپێناو کۆنتڕۆڵکردن و نەخشەڕێگەی خۆپارێزی لەو نەخۆشیە ترسناکەی لە عێراقدا ڕاگەیاندراوە، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ڕێکار و پلان دەست پێ دەکات بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان لەو پەتایە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی