نێچیرڤان بارزانی پەیامهكێ ئاراستەی كرێكاران دكت
وشه:
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێك ئاراستەی كرێكاران دەكات و ڕای دەگەیەنێت، دەستی كار و كۆششیان دەگوشم، بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئەرك و ماندووبوون و ڕۆڵیان دەڕوانم.
ئەمڕۆ یەكشەم یەكی ئایار، لە پەیامێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، یەكی ئایار، ڕۆژی جیهانیی كرێكاران بە گەرمی لە تەواوی كرێكارانی كوردستان، سەندیكا و ڕێكخراوەكانیان و لە كرێكارانی عێراق و جیهان بەگشتی پیرۆز دەكەم، دەستی كار و كۆششیان دەگوشم، بە ڕێز و پێزانینەوە لە ئەرك و ماندووبوون و ڕۆڵیان دەڕوانم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، كرێكاران وەك توێژێكی گرنگ و كاریگەری كۆمەڵگەی كوردستان، وێڕای قوربانیدان و بەشداریی كارایان لە خەبات و پێشمەرگایەتیدا، هەمیشە ڕۆڵی بەرچاویان لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتدا هەیە. دەبێ ئەوپەڕی ڕێز لە مافەكانیان بگیرێت، ژیان و شكۆیان پارێزراو بێت، ڕێكخراو و سەندیكاكانیان چالاك و ڕێكخراوتر بن بۆ ئەوەی پارێزەری باشتری ماف و شایستەكان و كاژێرەكانی كاركردنیان بن، مسۆگەری ئەوە بكەن كە كرێكاران لە هەلومەرج و ژینگەی دروستدا كار دەكەن.
باسی لەوەش كردووە، لەم یادەدا دووپات لە پشتگیریمان بۆ هەموو ماف و داوا ڕەواكانی كرێكاران دەكەینەوە، دامەزراوە و لایەنە پێوەندارەكانی هەرێمی كوردستانیش لەسەریانە لە چوارچێوەی یاساكاندا، ڕەچاوی ژیان و گوزەرانی كرێكارانی كوردستان بكەن، هەوڵی باشتركردنیان بدەن و چاودێریی خێزانی ئەو كرێكارانە بكەن كە لە كاتی كاركردندا گیانیان لە دەست داوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی