پهروهدا ههرێمێ تاقیكرنێن پولا 12 پاشئێخستن
ھەولێر-KDP.info-
وەزیری پەروەردەی حكوومهتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ دوای جەژنی رەمەزان دوادەخرێن.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومهتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بۆ بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناخی 12ی ئامادەیی بۆ ئەوەی دەرفەتی باشتری خوێندنیان هەبێت، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوادەخرێت.”
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان نوێترین هەمواری ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەخاتەڕوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی