مۆتۆرۆلا ب هێزترین كاميرا ل ڤێ مۆبایلێ دا بكاردئينت
وشه:
كۆمپانیای “مۆتۆرۆلا” له پێشانگا تایبه‌تییه‌كانیدا نوێترین مۆبایلی نمایش كرد، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، یه‌كێكه له مۆبایله تازه و به‌هێزه‌كانمان كه به دیزاینێكی ناوازه و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز دروستی ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه كامێراكه‌ی 108 مێگاپێكسڵ ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی “gadgets”ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی مۆتۆرۆلا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مۆتۆرۆلای ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند كه به‌هێزترین به‌رهه‌می به‌ناوی “Edge S Pro” دروست ده‌كات كه داهێنان ده‌كات له‌ڕووی جوانی دیزاین و هێزی پرۆسێسه‌ر و روونی كامێراكه‌ی.
مۆتۆرۆلا لەڕووی جوانی کامێراوە داهێنان دەکات
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه، مۆبایله‌كه‌یان یه‌كێك له به‌هێزترین سیستمی پرۆسێسه‌ری بۆ داده‌نرێت كه به سناپ دراگۆنی 870 كار ده‌كات و ڕامیشی چوار گێگابیته، هه‌روه‌ها له‌ڕووی شاشه‌وه زۆر گه‌وره دروست كه 6.70 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 1080 به 2280 پیكسڵه، جگه له‌وه‌یش كامێرایه‌كی زۆر ناوازه‌ی بۆ داناوه كه 108 مێگاپێكسڵه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه، نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
“مۆتۆرۆلا”، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان “پۆڵ گاڵڤین” و “جۆسێڤ گاڵڤین” بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیایه بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی