حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بالیۆزی بریتانیا : هەرێما کوردستانێ دێ پارێزین

بالیۆزی بریتانیا : هەرێما کوردستانێ دێ پارێزین

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و کۆبوونەوە، بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، باڵیۆزی بەریتانیا وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بەریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمان سوورن لەسەر پاراستنی هەرێمی كوردستان”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی نیسانی 2021 بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پرۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و هەروەها ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كران.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانیدا هاتووە، ستیفن هیکی بە سەرۆک بارزانی راگەیاندووە، سەقامگیری و ئارامیی هەرێمی کوردستان بە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ سەقامگیری و ئارامیی عێراق و ناوچەكە دەزانن.

هەروەها لەبارەی تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیشک خرایە سەر پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پشتیوانیی و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ سەرخستنی چاكسازی و كاراتركردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپاتكردەوە.

دیداری سەرۆک بارزانی و ستیفن هیکی. وێنە: بارەگای بارزانیدیداری سەرۆک بارزانی و ستیفن هیکی. وێنە: بارەگای بارزانی

دەقی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیڤن هیكی باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری كرد و ڕایگەیاند بریتانیا و وڵاتانی هاوپەیمان سوورن لەسەر پاراستنی هەرێمی كوردستان لە هەڕەشەكان و، سەقامگیری و ئارامیی هەرێم بە فاكتەرێكی سەرەكی بۆ سەقامگیری و ئارامیی عێراق و ناوچەكە دەزانن.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و هەروەها تەحەددیاتی بەردەم هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا. لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پشتیوانیی و هاوكاریی وڵاتەكەی بۆ سەرخستنی چاكسازی و كاراتركردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپات كردەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi