مەسروور بارزانی پهيامهكێ ئارستهى خهلكێ كوردستانێ دكت
وشه:
لە خەمخۆری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان جارێكی تر داوای خۆپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هاووڵاتییان دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەم 21ی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، پەیامێكی لە تویتەر بڵاو كردووەتەوە و ڕای گەیاندووە، “پەتای كۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیەكی جدییە، پێویستە بەردەوامبین لە بەرەنگاربوونەوەی”.
سەرۆك وەزیرانی كوردستان بە هاووڵاتییان دەڵێت “تكایە ماسك ببەستن، پابەندبن بە ڕێنوێنییە تەندروستییەكان و ڤاكسین وەربگرن”.
مەسروور بارزانی لەو پەیامەدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات خۆیان بۆ ڤاكسین تۆمار بكەن و نووسیویەتی” خۆتان تۆمار بكەن بۆ ڤاكسین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی