پشتى شهش سالێن گرتنێ،كچهكا دى يا ئێزدى هاته رزگاركرن
وێستگە نیوز :
دوای 12 رۆژ لە ھێرشیی چەکدارانی داعش بۆ سەر شنگال، گۆدنی کۆچۆ گەمارودرا و نەسرین و دایک و باوکی و کەسوکارەکانی فڕێندران، دوای شەش ساڵ لە رۆژئاوای کوردستان رزگارکرا.
حەمدی مراد، یەکێک لە کەسوکاری کچە رزگاربووەکە بە وێستگە نیوزی راگەیاند: “نەسرین ئیبراھیم ئەحمەد، خەڵكی کۆچۆیە و لە 15-8-2014 لە سەدان کچ و ژنیتر لە شنگال لەلایەن چەکدارانی داعش لافێندرابوو”.
وتیشی: “پێش دوو مانگ لە کەمپی ھۆڵی خێزانەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان دۆزرایەوە و ئەمڕۆ گەیشتە لای کەسوکاری لە کەمپی قادیا”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “دایک و باوکی ئەو کچە لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسوکاری لەلایهن چەکدارانی داعش لە گوندی کۆچۆ فڕێندراون و تا ئێستا بێسەروشوێنن و ھیچ زانیاریەکمان بە دەست نەکەوتووە له سهریان”.
باسیلەوەشکرد: “گوندی کۆچۆ 35 کیلۆمهتر دووره و له باشووری قەزای شنگاله، لە 15-8-2014 چەکدارانی داعش گوندەکەیان گەمارؤ دابوو دوای ئازادکردنی، نزیکەی 17 گؤرِي بە کؤمةلَ لە کۆچۆ دؤزرانەوە تەواوی روفاتەکانیان بۆ پشکنینی DNA رەوانەی بەغداکراون و تا ئێستا نزیکەی 400 کەس بێسەروشوێنن”.
بەپێ زانیاریەکان تا ئێستا سێ ھەزار و 530 کەس لە دەستدا چەکدارانی داعش لە رێگای نووسینگەی رزگارکرانی رفێندراونی ئێزدی لە شاری دھۆک رزگارکراون، ئةمةش دواي ئةوةي لە سەرەتای ھێرشی داعش بۆ سەر شنگال شةش هةزار و 417 کەس رفێندرابوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی