پارێزگارێ نەینەوا: چەند رۆژێن داهاتى رێککەفتنا شنگال ب تهمامى دێ ئێته بجهئينان
رووداو دیجیتاڵ
ئەو هێزانەی کە نزیکی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکەن و لە شنگال و دەوروبەری بڵاوەیانکردووە، ناڕازین لە رێککەوتنی شنگال و دانی پێدا نانێن، هەرچەندە نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا دەڵێت “لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنەکە بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت”.
حەسۆ ئیبراهیم، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆسەری شنگال دەڵێت، جارێکی دیکە ناهێڵن “دووژمن دەستی بکەوێتە خوێنی شنگالییەکان و لەنێو شنگالدا بگەڕێت”.
ئێستا 6000 پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە رۆژئاوای شنگال جێگیربوون. ئەوە یەکەم هەنگاوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا. سێ لیوای عێراق بە درێژایی 80 کیلۆمەتر لە ناوچەکە و سەر سنووری عێراق – سووریا جێگیرکراون.
جێگری پارێزگاری نەینەوا جەختیکردەوە، بەمزووانە هەنگاوی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دەنرێت. هەروەها گوتیشی، بە رەزامەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ئیدارەیەکی نوێ بۆ شنگال دادەنرێت.
ئەو پۆلیسانەی هێندراون هەموویان عەرەبن، بەگوێرەی قۆناخی دووەمی رێککەوتنەکە 2500 پۆلیس لە خەڵکی شنگال و ناوچەکە دادەمەزرێنرێن و کارگێڕیی نوێیشی بۆ دادەنرێت، بەڵام بەشێک لە گلەیی کوردانی ئێزدی، کەمیی ژمارەی کوردی ئێزدییە لەنێو پۆلیسە دامەزراوەکاندا.
حەوت هێزی چەکدار لە شنگالن و سێ ساڵە چوار هێزیان بە هاوبەشی بازگەکانی شنگال دەپارێزن، بەڵام دوای رێککەوتنی شنگال نازانرێت کامیان گۆڕەپانەکە بۆ ئەوی دیکەیان چۆڵ دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی