هۆكارێن وهريانا پرچێ
وێستگە ستایل-
هۆكارهكانی ههڵوهرینی قژ زۆره وهك بۆماوەیی و ھۆرمۆنات و ھۆکاری ژینگەیی و چهندین هۆكاری دیكه، ھەروەھا جۆرەکان و شێوازی قژ وەرین زۆرن، ھەندێكجار ھۆکاری ڤژ وەرین کەمی ھەندێک ڤیتامین و توخمی کانزایی پێویستە بۆ گەشەی قژ کە لە ماوەی چەند ھەفتەیەک بۆ چەند مانگێک دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، دكتۆر هەرێم کریم پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە لهم بابهتهدا هۆكار و چارهسهری ههڵوهرینی قژ ڕوون دهكاتهوه.
1- ڕۆنی ماسی:
زۆرێک لە چەوریە بە سوود و کاریگەرەکانی تێدایە لەسەر پێست و قژەسەر، بەنموونە بە پێی توێژینەوەیەک بەکارهێنانی ئۆمیگا٣ یان ٣ و ٦بەیەکەوە بۆ ماوەی (٦)مانگ ،کاریگەری بەرچاوی هەبووە لەسەر گەشەی قژ و کەمکردنەوەی وەرینی.
یاخود خواردنی ماسی لە جۆرەکانی سەلەمون،تونا، ماکریڵ، ساردیس،زەردێنەی هێلکە کاکڵە گوێز و ، هەندێك خواردنی دیكه وەک ناتۆ و دەنكی هەمپ.
2- زینک : خواردنی ماددەی زینک بۆ جۆرەکانی قژ ڕووتانەوە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە،کە سوودی زۆری بۆ سەلکی مووەکان هەیە،هەروەها یارمەتیدەری زۆربەی ئەنزیمەکانی لەشە.
3- ڤیتامین بی(بایوتین و B5):
بایوتین یارمەتی دروستبوونەوە تاڵە مووە تێکشکاو و خراپ بووەکان دەدات بە هۆکاری بەکارهێنانی زۆری شامپۆ، بهركهوتنی بهردهوام به تیشكی خۆر، و قژ ئوتوکردن یان زەبری فیزیایی بەڵام ڤیتامین B5;پاڵپشتی ڕژێنی سەر گورچیلەکان دەکات بۆ گەشەی قژ.
نیشانەی سەرەکی کەمی بایوتین وەرینی قژە، جگەرەکێشان و نەخۆشییەکانی جگەر و دووگیان بوون دەبێتە هۆی كەمی ڤیتامین B5.
ڕۆژانە خواردنی دەنکێک حەپی ڤیتامینB یاخود خواردنەکانی وەک هێلکە،گۆشتی سوور، مریشک، پەتاتە، چەرەسات، ئەڤۆگادۆ،فاسۆلیای وشک.
4- ڤیتامین سی : بەتێپەڕبوونی تەمەن و زیادبوونی تیشکاوەر (فری ڕادیکاڵ) و کەمبوونەوەی ئەنزیماتی دژە ئۆکسید لە لەشدا كە دەبێتە هۆی تێکشکاندنی خانە و مووەکان بۆیە پێویستی ڤیتامین سی وەک دژە ئۆکسید زیاد دەبێت.ڕۆژانە خواردنی ٥۰۰ بۆ ۱۰۰۰ ملگم ڤیتامین سی یان خواردنی میوەكانی وەك پڕتەقاڵ، کیوی،بیبەری سوور،بڕۆکلی، شلیک،ترێ،کەلەرم بەسودە بۆ گەشەی قژ.
5- ئاسن : توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە کەمی ئاسن لە لەشدا پەیوەندی بە وەرینی قژهوه هەیە،هەر بۆیە كەمی مادەی فیڕیتن (ئاسنی كۆكراوهی ناو لهش )لەخوار ۳۰ نانۆگرام\مل، لە تەمەنی ۱٥-٤٥ ساڵی هۆکارێکی دیاری ڕووتانەوەی قژە لە ئافرەتاندا.
بۆ بەهێزبوونی قژت ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ئاسن وەک سپیناخ، کەوەر ، نیسک ،زەردێنەی هێلکە،گۆشتی سوور، قەرنابیت،ماشی سپی،سڵق ھتد.
6- ڤیتامین(D) : سەلکی میوەکان هەستیارن بۆ ڤیتامین دی کە وەک ھۆرمۆن کاردەکات ،هەروەها ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە ڕێکخستنی كالسیۆمی لەش و سیستەمی بەرگری و گەشەی خانەکان، ڕۆژانە چوونە بەر خۆرەتاو(ڕاستەوخۆ بۆ سەر پێست) بۆ ماوەی ۱۰-۱٥ خولەک بڕی ۱۰ هەزار یەکە بەدەست دەهێنیت، یاخود لە ڕێی خواردنی ماسی سەلمون، مایکریل، مارماسی،هەندێ جۆر قارچک.
لەهۆکارەکانی دیكهی ههڵوهرینی قژ:
1- بەد خۆراکی(خواردنی ناتەندروست)
2- بۆ ماوەیی لە خێزاندا
3- تێکچوونی هۆرمۆناتی لەش
4- ماوەی دووگیان بوون لە ئافرەتان
5- نەخۆشی غودەی پەریزادە (تەمەڵ)
6- بەکارهێنانی دەرمان
7- نەخۆشیەکانی بەرگری لەش
8- فرە کیسی هێلکەدان
9- رێجیم و دابەزاندنی کێشی بێ بەرنامە
10- وەگرتنی چارەسەری تیشکی
11- نەخۆشییەکانی پێست
12- فشاری دەروونی
13- بەرکەوتەی فیزیایی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی