حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەرلەمانتاره‌كێ کورد: پێویستە خۆ بۆ قۆناخا پشتى عەبدولمەهدی ئامادە بکەین

پەرلەمانتاره‌كێ کورد: پێویستە خۆ بۆ قۆناخا پشتى عەبدولمەهدی ئامادە بکەین

رووداو – هەولێر

کۆبوونەوەکان بۆ دیاریکردنی وردەکارییەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق بەردەوامن و پەرلەمانتارێکی فەتح دەڵێت، دەبێ کوردستان داهاتی دەروازە و گومرگ بگەڕێنێتەوە، پەرلەمانتارێکی کوردیش بەپێویستی دەزانێت کورد خۆی بۆ قۆناخی دوای عەبدولمەهدی ئامادەبکات.

پرۆژە بودجەی ساڵی 2020ـی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیران بەشێوەیەکی سەرەتایی پەسندکراوە و چەند وردەکارییەکی ماوە بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت؛ هاوکات هەولێر و بەغدا لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتوو گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکات، رێککەوتن لەسەر بودجە رێککەوتنێکی کاتییە و بە تەنیا بۆ ساڵی 2020ـە و حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ دەکات، ئەنجامی رێککەوتنەکەش پەیوەست نییە بە کەسێک یاخود حکومەتێکەوە، چونکە بەپێی دەستووری عێراق ئەوە داخوازیی میلـلەتێکە.

حەسەن شاکر، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح دەڵێت “هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی بودجە وەربگرێت، بەڵام دەبێت بودجەیەکی دادپەروەرانە وەربگرێت، دۆخی هەمان دۆخی پارێزگاکانی دیکە بێت، مافی هەیە و دەبێت مافەکانی خۆی وەربگرێت، دەبێت رێککەوتن بکرێت لەسەر بڕی ئەو نەوتەی هەناردەی دەکات، پێویستە هەموو داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەکان و گومرگەکان بگەڕێنێتەوە، چونکە ئەمە بابەتێکی فیدراڵییە و دەبێت بیانگەڕێنێتەوە و دواتریش چاوخشاندنەوە بە پشکی کوردستان بکرێت”.

موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق پێیوایە، دەبێت کورد خۆی بۆ قۆناخی دوای عەبدولمەهدی ئامادەبکات و رایدەگەیێنێت “دەبوو حکومەتی عێراق لە ناوەڕاستی تشرینی یەکەمدا پرۆژە بودجەی ساڵی 2020ـی رەوانەی پەرلەمان بکردایە، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانی دوو مانگی رابردووەوە ناردنی پرۆژەکە دواکەوت و تاوەکو ئێستا رەوانەی پەرلەمان نەکراوە”.

رۆژی یەکشەممە 1-12-2019 پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆکوەزیران پەسندکرد، بەو شێوەیەش کابینەکەی عەبدولمەهدی بووەتە حکومەتی کاربەڕیکەر تاوەکو مانگێکی دیکە.

دەبوو حکومەتی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمدا پرۆژە بودجەی ساڵی 2020ـی رەوانەی پەرلەمان بکردایە، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ناردنی پرۆژەکە دواکەوت و تاوەکو ئێستا رەوانەی پەرلەمان نەکراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi