پـــــــه‌روه‌رده هــۆنـــه‌ره
كوردستان تيڤى:
(په‌روه‌رده‌كردن) و (گه‌وره‌كردن) دوو بابه‌تی جیاوازن، هه‌موو دایك و باوكێك ده‌توانێت منداڵه‌كانی گه‌وره بكات، به‌ڵام مه‌رج نییه بتوانێت په‌روه‌رده‌یان بكات! چونكه په‌روه‌رده‌كردن هه‌م زانست و هه‌م هونه‌ره.. له ڕه‌چاوكردنی ئه‌م هه‌نگاوانه‌دا به‌رهه‌می باشتر به‌دیده‌كه‌یت.
كاتێك منداڵه‌كه‌ت بۆ قوتابخانه بهڕێدهكهیت له‌جیاتی پارچه‌یه‌ك له خواردن، دوو پارچه‌ی بده‌ره ده‌ست و پێی بڵێ: ئه‌وه پارچه‌یه‌ك بۆ خۆت و پارچه‌یه‌كیش بده به‌و هاوڕێیه‌ت كه زۆرت خۆشده‌وێ.. به‌م هه‌نگاوه‌ت منداڵه‌كه فێری (خۆشه‌ویستی) و (چاكه‌كاری) و (به‌خشین) ده‌كه‌یت.
قه‌ڵه‌مێكی زیاد بخه‌ره جانتایهكهیهوهو پێی بڵێ: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له قوتابییه‌كان قه‌ڵه‌می له‌بیركردبوو تۆ هاوكاری بكه‌و ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی پێبده.. ئابه‌م كارهشت منداڵه‌كه‌ت فێری (به‌رپرسیارێتی) و (ده‌ستپێشخه‌ری) ده‌كه‌یت.
كاتێك منداڵه‌كه‌ت گه‌ڕایه‌وه ماڵ پێی بڵێ ماڵه‌كه‌مان به هاتنه‌وه‌ی تۆ جوانتر و ڕازاوه‌تر بووه.. به‌م هه‌نگاوه‌ت هه‌ستی (ڕێزله‌خۆگرتن) و (به‌هاو كه‌سێتی خودی) خۆی له‌لا دروست ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی خۆیان خۆشده‌وێت و ڕێز له‌خۆیان ده‌گرن، ڕازی نابن به‌سه‌رپێچی و كاری ناڕێك له خۆیان ناوه‌شێننه‌وه!
كاتێك منداڵه‌كه‌ت له قوتابخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه لێی بپرسه: جوانترین شتێك كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامت داوه چی بوو؟ به‌م شێوازهشت فێری جیاكردنه‌وه‌ی كاری ( ناشیرین و جوان ) له‌یه‌كتری ده‌بێت و له ڕۆژانی دواتردا بێ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێبكه‌یت خۆی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه.
ئا/ بێستون شه‌فیق / وه‌رگیراوه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی