حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆك بارزانی لگه‌ل شاهێ ئوردنێ كۆمبوو

سەرۆك بارزانی لگه‌ل شاهێ ئوردنێ كۆمبوو

رووداو – هەولێر

شا عەبدوڵڵا، پاشای ئوردن لە عەممانی پایتەخت پێشوازی لە سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.
دیوانی شاهانەی ئوردن بڵاویکردەوە شا عەبدوڵڵای دووەم “پێشوازی لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق و سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان کردووە”.

دیوانی شاهانەی ئوردن لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان لە چەندین بواردا کراوەتەوە.

شا عەبدوڵڵا پشتیوانی خۆی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق راگەیاندووە و گوتوویەتی “بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی گەلانی عێراق بۆ گەشەکردن و خۆشگوزەرانی زیاتر لە وڵاتەکەیاندا”.

دیوانی شاهانەی ئوردن دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی ناوچەکە تاوتوێکراون، لەوانەش شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشەممه‌ سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی شا عەبدوڵڵا به‌ یاوه‌ری شاندێك له‌ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەو‌ڵەتیی هه‌ولێرەوە گەیشتە شانشینی ئوردن.

لەگەڵ گەیشتنی بە عەممان، سەرۆک بارزانی له‌ لایەن ئەمیر فەیسەڵ، برای پاشای ئوردنەوە پێشوازی لێكرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi