رافیدەین مەرجێن پێدانا قەرێ 30 ملیۆن دیناری ئاشکهرا دكت
باسنيوز:
بانکی رافیدەین مەرجەکانی دانی قەرزی 30 ملیۆن دیناری بە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای نەینەوای ئاشکرا کرد.
رۆژی 20/12/2018، بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە شارەکانی سنووری نەینەوا بڕی 30 ملیۆن دینار و لە گوندەکانیش بڕی 15 ملیۆن دینار بەو هاووڵاتییانە دەدەن، کە خانووەکانیان لە ئەنجامی شەڕەکاندا وێران بوون.
قەرزەکە تەنیا خەڵکی سنووری پارێزگای نەینەوا بە ناوچە کوردستانییەکانی دەشتی نەینەوا، مەخموور و شنگالیشەوە، دەگرێتەوە.
مەرجەکانی قەرزەکە:
– تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە، کە خانووەکانیان وێران بوون و هیچ بڕە هاوکارییەکیشیان بۆ ئاوەدانکردنەوە وەرنەگرتووە.
– دەبێ هاووڵاتی تاپۆی خانووەکە وەک رەهن لە بانک دابنێ تا قیستی قەرزەکە تەواو دەبێت.
– دەبێ هاووڵاتی لەماوەی 10 ساڵدا بە 120 قیست، قەرزەکە بداتەوە.
– قەرزەکە بە دوو بڕ دەدرێ، بڕێک دوای تەواوبوونی مامەڵە یاساییەکان و بڕێکیش دوای دروستکردنی نیوەی خانووەکە.
– دەبێ تاپۆی خانووەکە بەناوی داواکارەکە بێت و تا دانەوەی هەموو قەرزەکەش، داواکار ناتوانێ خانووەکەی بفرۆشێ.
– دەبێ قەرزەکە بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووەکە تەرخان بکرێ و لە ئەگەری بەکارهێنانی بۆ مەبەستی دیکە، گرێبەستی قەرزەکە هەڵدەوەشێتەوە.
– داواکار و کەفیلەکە لە رسومات و باجەکانی سەریان ئاگادار دەکرێنەوە.
– دەبێ داواکار لە کۆمپانیایەکی حکوومی بیمەی ژیانی خۆی بکات و لە ئەگەری کوژرانی لە ئەنجامی کردەیەکی تیرۆریستی، بانکی رافیدەین بیمەکە لە بری قەرزەکە وەردەگرێت.
– ئەگەر داواکار لە ماوەی پێنج ساڵی یەکەم هەموو قەرزەکەی دایەوە، ئەوا لە سووی بانکی دەبووردرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی