حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دەستەيا دەستپاکيێ: 38 دۆسه‌يێن گەندەليێ بۆ دادگه‌هێ هاتينه‌ ره‌وانه‌كرن

دەستەيا دەستپاکيێ: 38 دۆسه‌يێن گەندەليێ بۆ دادگه‌هێ هاتينه‌ ره‌وانه‌كرن

باسنيوز:

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گه‌یاند 208 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه ‌دان‌ و هاوکات 38 دۆسیه‌ش ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9-12-2018 حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له پرێس‌ كۆنفرانسێكدا ڕای گه‌یاند: فه‌رمانی یاسایی بۆ 37 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی دەركراوه‌ و 33 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیش یه‌كلا بوونه‌ته‌وه‌.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی گوتیشی: “ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی لێكۆڵینه‌وه لە‌ 208 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوە دان”.

حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ كۆی سێ هه‌زار و 40 فۆرمی شه‌فافییه‌ت كه‌ به‌سه‌ر به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم دابه‌ش كراوه‌ سێ هه‌زار و 24 فۆرم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: “هه‌ر كه‌سێك كه‌ خانه‌نشین بكرێت هه‌تا فۆرمی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پڕ نه‌كاته‌وه،‌ مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینی بۆ ئه‌نجام نادرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi