داوى زانیاری لسه‌ر مه‌زاختنا موچێ هه‌يڤا (10، 11، 12)
SNN:
تائێستا حكومه‌تی عیراق موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11، 12)ی ساڵی 2018 چوار فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كه‌ی خه‌رجنه‌كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: چاوه‌ڕوانی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری نوێی ناوخۆی عیراق ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
لیوا هێرش ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت، به SNNی راگه‌یاند: تائێستا هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ده‌رنه‌چووه به‌خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11، 12)ی ساڵی 2017ی فه‌رمانگه‌كانی (ره‌گه‌زنامه، پاسپۆرت، نشینگه‌و كارتی زانیاری)ی هه‌رێم.
وتیشی: “وه‌كو هه‌رێم به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و سێ موچه‌یه ده‌كه‌ین، كێشه‌كه له‌وه‌دایه نوسراوه‌كان له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و دارایی و ره‌گه‌زنامه‌ی گشتی عیراق دێت و ده‌چێت، به‌ڵام هیچ بڕیارێك ده‌رنه‌چووه”.
راشیگه‌یاند: ئێمه ئهوهلیاتمان هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت به‌غدا ئه‌و سێ موچه‌یه‌ی نه‌داوه، له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری نوێی ناوخۆی عیراق ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌غدا موچه‌ی مانگه‌كانی (10، 11، 12)ی ساڵی 2017ی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كانی هه‌رێمی خه‌رجنه‌كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی (10)ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی داوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی