سالانە عێراقی ب دههان ملیۆن دۆلاران بۆ چارەسەريێ ل دەرڤە دمهزێخن
رووداو – بەغدا
خەڵکی عێراق مانگانە شەش ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەری نەخۆشی لە دەرەوەی وڵات خەرجدەکەن، ئەوەش بەهۆی خراپی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
چەند کەسێکی دانیشتووی بەغدا لەبارەی خزمەتگوزارییە تەندروستیییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا خزمەتگوزاری باش نییە، لە کلینیکە پزیشکییەکان و نەخۆشخانە ئەهلییەکانیشدا نرخ زۆر گرانە و هەژارەکان ناتوانن سەردانیان بکەن.
د. عەبدولئەمیر موختار، راوێژکاری لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت “بەداخەوە گەندەڵی لە عێراق دوای وێرانبوون و دووبارە بونیاتنانەوەی وڵات لە زۆربەی کەرتەکان تەشەنەی کرد، ھەر چەندە ئەوە بیانوو نییە بەڵکو بەپێچەوانەوە سووترمان دەکات لەسەر ئەوەی کار بکەین بۆ رزگارکردنی وڵات لە گەندەڵی”.
بەھۆی کەم تەرخەمییەوە رێژەی مردن لە ساڵی 2010ـەوە بەردەوام زیادیکردووە، ئەوە وایکردووە مانگانە زیاتر لە چوار ھەزار عێراقی بۆ وەرگرتنی چارەسەر روو لە دەرەوە بکەن و ملیۆنان دۆلار بۆ ئەو مەبەستە ببەنە دەرەوەی وڵات.
قوتەیبە جبووری، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت “کەرتی تەندروستی لە عێراق پێویستی بە شۆڕشە لە ھەموو بوارەکانیدا، ئێستا سیاسەتی لیژنەی تەندروستی و ژینگە ھاوکارە بۆ کەرتی تەندروستی لەڕووی یاسادانان و جێبەجێکردن، بەدڵنیایەوە لە ناوەڕاستی ساڵی ئایندەدا یاسای بیمەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق دەردەکەین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی