رۆماتیزم نیشان و هۆکار
هەولێر _ ZNA
نەخۆشییەکی خۆییە بەرگرییە کۆئەندامە و درێژخایەنە وجومگەکانی توشی هەوکردن ئەبێت، بەرگرییە کۆئەندام پەلاماری خانەکانی لەشی خۆی ئەدات چونکە بەخانەی نامۆی لەخۆی ئەزانێت، نێوانی ئێسکەکانی توشی داخوڕان ئەبێت،
نییشانەکانی:
ڕەق بوون و ئاوسانی جومگەکان بەتایبەت جومگە بچوکەکانی دەس و پێ و کە ئەمە کاتی سەرما بوون لە بەیانیان دا حاڵەتەکەی خراپ ئەبێت و دوواتر ووردە ووردە باشتر ئەبێت و ڕەنگە ئازاری لەگەڵ دا بێت
تا و بێ تاقەتی و دابەزینی کێش
ڕەنگە کاریگەری ڕوماتیزم لەم ئۆرگان و بەشانەی تری لەش دا دەر بکەوێ
پێست
سییەکان
گورچیلە
چاو
دڵ
دەردرا و گلاندەکان
دەمارە شانەکان
مۆخی ئێسک
مولولەکانی خوێن
ڕەنگە ببێتە هۆی هەناسە تەنگێ و ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردنی ئەو پەردەیەی دەوری سییەکانی داوە کە بەپەردەی پلورە ناسراوە، وە ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردنی پەردەی دڵ، وە ئەبێتە هۆی کێشەکانی دڵ heart attack ، وەگەورەبوونی لیمفەگرێ کان ، وە کەم خوێنی ، ئەبێتە هۆی هەوکردنی مولوولەکانی خوێن Vasculitis
هۆکاری ڕۆماتیزم :
هۆکاری سەرەکی نەزانراوە بەڵام ڕەنگە بۆماوەی کاریگەری هەبێت لەسەری و زیاتر خەڵکی بەتەمەن توش ئەبێت ،بەڵام لەئێستادا لەنێو کەسانی گەنج یش دا بڵاو بووەتەوە
وە لە ئافرەت دا زیاترە وەک لە پیاو ،وە ڕەنگە بەهۆی ڤایرۆس و بەکتریاوە توش بێت،وە جگەرە و کهول کاریگەریان هەیە لەسەری.
هەندێ حاڵەتیش هەیە وەک سکلیرۆدێرما کە لەپێست دا دەر ئەکەوێ تەنانەت توێژینەوەکان ئەڵێن بۆماوەیش کاریگەری نییە لەسەری و هۆکاری سەرەکی نەزانراوە ئەوەی تا ئێستا زانراوە ئەوەیە بەرگری لەش توشی تێکچوون ئەبێت و پەلاماری خانە و شانەکانی خۆی ئەدات
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی