حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زانکۆيه‌كا كوردستانێ پلا پێنجێ ل ئاستێ عێراقێ بده‌ست ڤه‌ ئينا 

زانکۆيه‌كا كوردستانێ پلا پێنجێ ل ئاستێ عێراقێ بده‌ست ڤه‌ ئينا 

وشه‌:

بەپێی ئەو رێزبەندەی ئەمڕۆ بڵاو کراوەتەوە زانکۆی سۆران لە سەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی عێراق پلەی پێنجەمی بەدەست هێناوە .

سەنتەری ویبۆمیتریكسی ئیسپانی Web metrics Ranking of World Universities لە رێگەی یەكەی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی زانستی (Cyber metricsLab،CCHS) نوێترین ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهانی راگەیاند، كە شەش مانگ جارێك گۆڕانكاری لە ریزبەندی زانكۆكان دەكات.

هەژار رەحیمی گووتەبێژی زانکۆی سۆران لە لێدوانێکیدا بە “وشە”ی راگەیاند، له‌م ریزبه‌نده‌دا كه‌ پشت به‌ چه‌ند پێوه‌رێك ده‌به‌ستێ، له‌وانه‌ “بڵاوكردنەوەی توێژینەوەو بڵاوكراوەی زانستی لەسەر پێگەی ئەلكترۆنی گۆگل سكولە (Google scholar)، بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییە كواڵیتی بەرز (Excellence)و كاریگەره‌كان (high impact factor)، بوونی ماڵپه‌ڕی كواڵیتی بەرز، كاروچاڵاكیی زانكۆیی، خۆشبەختانە زانكۆی سۆران توانیویه‌تی له‌ رێزی زانكۆكانی كوردستاندا، به‌ هه‌ڵكشانێكی زۆرتر له‌ چاو ریزبه‌ندی پێشووتر، هه‌نگاوی به‌رز بهاوێت .

زیاتر روونی دەکاتەوە، له‌ ئاستی زانكۆ حكوومییه‌كانی كوردستاندا زانکۆی سۆران پله‌ی یه‌كه‌م و له‌ ئاستی كۆی هه‌رێم بە زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان پله‌ی دووه‌م و له‌ ئاستی عێراقیشدا به‌ هه‌ڵكشانێكی زۆر، زانکۆی سۆران توانیویەتی له‌ پله‌ی پێنجه‌مدا جێ بگرێت و ئەمە لە کاتێکدایە لە ئاست زانکۆکانی جیهانیش بە ریزبەندی باش زانکۆی سۆران هەڵکشاوە و هاتۆتە پێش .

“زانکۆی سۆران بە بەراورد لەگەڵ زانکۆکانی تری کوردستان و عێراق مێژوویەکی کەمی هەیە و تەنها نۆ ساڵه دروست بووە، ساڵ بە ساڵ دەستکەوتی گرنگی بەدەست هێناوە، بەبۆنەی بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتەی ئەمساڵیش پیرۆزبای خۆمان لە رێگەی “وشە ” ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرجەم مامۆستا و قوتابیانی زانکۆ و خەڵکی دەڤەری سۆران دەکەین” هەژار رەحیمی وای گوت.

زانكۆی سۆران لە كۆتایی ساڵی 2009 بە فەرمانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراوە و ساڵی رابردووش لە رێزبەندی زانكۆكانی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەست هێنا، ئەو زانكۆیە خاوەنی پێنج فاكەڵتی و زیاتر لە سێ هەزار قوتابی و 300 مامۆستایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi